
SNN
سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکە هەوڵی داوە کودەتایەکی سەربازی بەسەر حکومەتەکەدا بکات، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆک ئەرکانی وڵاتەکە لێدوانی توندی لە دژی سەرۆکوەزیران دا.
گرژییەکان لەوەوە دەستیپێکرد کە فەرماندەیەکی سوپای ئەرمینیا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئەوەش نیگەرانی لەناو سوپادا دروستکرد.
سەرۆک ئەرکانی ئەرمینیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیران و حکومەتەکەی تۆمەتبارکرد بەوەی “چیتر ناتوانن بەرپرسیارانە بڕیار بدەن”.
ئاماژەی بەوەشکردبوو: “ماوەیەکی زۆرە هێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا پشوودرێژانە بەرگەی ئەو هێرشانەی گرتووە کە دەکرێتە سەری بەڵام هەموو شتێک سنووری هەیە”.
وتیشی حکومەتەکەی پاشینیان هەڵەی جددی دەکات و بەوەش ئەرمینیا بەرەو کاولکاری دەبات.
ئەم رەخنانە سەرۆکوەزیرانی نیگەرانکرد و گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ لایەنگرانی رێکخست کە لە وتارێکیدا لەناو ئاپۆڕای جەماوەرەکەیدا وتی: سوپا دامەزراوەیەکی سیاسی نییە، بەڵام هەوڵیداوە دەستوەردان لە پرۆسەیەکی سیاسیدا بکات و ئەوەش قبوڵنەکراوە.
وتیشی: “هەر گۆڕانکاریەک لە دەسەڵاتدا بکرێت دەبێت لەرێگەی هەڵبژاردنەوە بێت”.
ئەم ناڕەزایەتیانەی ناو سوپای ئەرمینیا لەدوای ئەوەدێت وڵاتەکە لەگەڵ ئازەربایجان لەسەر هەرێمی قەرەباغ تووشی شەڕ و ئاڵۆزی هات و دواجار ئەو هەرێمە کەوتە دەست وڵاتی ئازەربایجان.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









