ئێران: پلانی خۆمان لەبارەی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ناوەکی ئاشکرادەکەین

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران
SNN
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: بەمنزیکانە پلانی کۆنکرێستی خۆمان لەبارەی زیندووکردنەوەی رێککەوتنە ناوەکیەکە بۆ ئەمریکا و ئەوروپا ئاشکرادەکەین.
راگەیەندراوەکەی محەمەد جەواد زەریف، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەگەری هەیە ئێران بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکانی رێککەوتنی ناوەکی لەگەڵ دیپلۆماتکارانی رۆژئاوا، ئەوەش قۆستنەوەی ئەو کاتەیە کە ئێران بەدەستیەوە ماوە تا هەڵژاردنی سەرۆکایەتی ئێران کە بڕیارە لە حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
زەریف لێدوانی ئەو بەرپرسانەی ئێرانی رەتکردەوە کە وتبوویان ئێران ئامادەیە بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ ئەگەر ئاماژەیەکی روون و ئاشکرا هەبێت بەوەی لە ماوەی ساڵێکدا سزاکانی سەر ئێران لادەبرێن.
ئەم لێدوانەی زەریف لەکاتێکدایە، پێشتر ئیدارەی ئێستای ئەمریکا و ئەوروپا خواستی خۆیان بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنە ناوەکیەکەی ئێران ئاشکراکردبوو.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









