باڵیۆزی تورکیا: کردنەوەی مەرزێک لەگەڵ عێراق بەهۆی هەرێمەوە دواکەوتووە

SNN
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا رایگەیاند: بەرپرسانی تورکیا و عێراق ماوەیەکی زۆرە لە گفتوگۆدان بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری “ئۆڤاکۆی” کە دەبێتە جێگرەوەی دەروازەی پیشخاپوور، بەڵام کردنەوەی دەروازەکە دوادەکەوێت.
فاتیح یڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی سپوتنیک وتیشی: “دەروازەی سنووری ئۆڤاکۆی، عێراق و تورکیا پێکەوە دەبەستێتەوە و دەشیانبەستێتەوە بە کەنداوی عەرەبییەوە، درێژیەکەی 570 کیلۆمەترە و گرنگییەکی ستراتیژی زۆری هەیە”.
وتیشی: لەدوای ئەوەی بۆ یەکەمجار تورکیا پێشنیازی کردنەوەی ئەو دەروازە سنووریەی کرد، سێ کابینەی حکومەت لە عێراق گۆڕدرا بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەر عێراقیش وەڵامی ئەرێنی سەبارەت بە کردنەوەی ئەو دەروازە سنووریە بدات، رەزامەندی هەرێم مەرجێکی گرنگە بۆ کردنەوەی، دەبێت هەردوو لایەنەکە هاوڕابن لەسەر ئەوەی کردنەوەی دەروازەکە لە بەرژەوەندی عێراقدایە کە تا ئێستا نەگەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









