
SNN
ئەمڕۆ لە سویسرا ریفراندۆمێک بۆ رێگەدان یان قەدەغەکردنی پەچە لە وڵاتەکەدا بەڕێوەچوو، بە گوێرەی ئەنجامە فەرمییەکانیش، زۆرینە دەنگیانداوە بەوەی پەچەکردن لە وڵات قەدەغەبکرێت.
ئەنجامە فەرمییەکان ئەوە دەردەخەن 51.2% دەنگدەرانی ریفراندۆمەکە دەنگیانداوە بە قەدەغەکردنی هەموو ئامرازێکی کە ببێتەهۆی داپۆشینی دەمووچاو، کە ئەمە نیقاب و بورقە دەگرێتەوە، لە بەرامبەریشدا 48.8%ی دەنگدەران دژی بڕیاری قەدەغەکردنەکە بوون.
ریفراندۆمەکە لە بنەڕەتدا لەسەر پێشنیازی پارتێکی راستڕەوی وڵاتەکەبوو بەناوی پارتی گەلی سویسرا، کە لە ژێر دروشمی “توندڕەوی رابگرن” هەڵمەتێکی فراوانیان دژ بە پەچەکردن بەڕێوەبرد.
گروپی ئیسلامی سویسرا کە خۆی بە داکۆکیکاری موسڵمانانی ئەو وڵاتە دادەنێت، نیگەرانە لە ئەنجامی ریفراندۆمەکە و ئەمڕۆی بە “رۆژێکی تاریک بۆ موسڵمانان” وەسفکردووە.
حکومەتی سویسرا هەڵوێستی دژ بە قەدەغەکردنی پەچەبوو و بەرپرسانی حکومی جەختیان لەوەدەکردەوە کە نابێت دەوڵەت ژنان ناچاربکات بەوەی جلوبەرگێک بپۆشن یاخود نا.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
23كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









