بایدن لە ستایشی سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق، بەهیچ جۆرێک باسی هەرێمی کوردستان ناکات

جۆو بایدن، سهرۆكى ئهمریكا | فۆتۆ: AP
SNN
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتێکدا باس لە سەردانە مێژوویەکەی پاپای ڤاتێکان بۆ عێراق دەکات و ناوی هەرێمی کوردستان ناهێنێت ئاماژەی بەوە کردووە سەردانەکەی پاپا پەیامێکی گرنگی ئاشتی و برایەتیی گەیاند.
بایدن، لەبارەی سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەڵێت “سەردانەکەی پاپا فرانسیس پەیامێکی گرنگی ئاشتی و برایەتیی گەیاند”.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەشڵێت :بینینی سەردانی پاپا بۆ شوێنە دێرینە ئایینییەکان، لەنێویاندا شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیبراهیم و کۆبوونەوە لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی لە نەجەف و ئەنجامدانی نوێژ لە موسڵ، ئەو شارەی کە چەند ساڵێک پێش ئێستا بەدەست گەندەڵی و نالێبوردەیی گرووپی وەکو داعش دەیناڵان، سومبولی هیوایە بۆ تەواوی جیهان”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









