
بەشار ئەسەد و ئەسمای هاوسەری
SNN
سەرچاوەیەکی سوری ئاشکرایکردووە “پاش کۆبوونەوەیەکی نهێنیی بەشار ئەسەد لەگەڵ سۆرنا تساری جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری زانستیی، سەرۆکی سوریا تووشی کۆرۆنا بووە”.
کەناڵی عەرەبیە لە زاری سەرچاوەیەکەوە کە نەیویستووە ناوی ببرێت وتوێتی “کۆبوونەوەکە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بووە و ئەسەد لە یەکێک لە ئەندامانی وەفدە ئێرانییەکەوە تووشی ڤایرۆسەکە بووە”.
پێشتر و مانگی ئابی ساڵی پار بەشار ئەسەد سەرککۆماری سوریا رایگەیاندبوو “بە درێژایی چەند سەدەی رابردوو ڤایرۆس هاتووە و خەڵکێکی زۆری کوشتووە، بەڵام مانەوە بۆ بەهێزەکانە”.
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، بەشار ئەسەد و ئەسما ئەسەد-ی هاوسەری تووشی کۆرۆنا بوون و ئێستا لە کەرەنتینەدان و “تەندروستیشیشیان باشە”.
بەگوێرەی بەیاننامەی سەرۆکایتیی سوریا، ئەسەد و هاوسەرەکەی، ماوەی سێ هەفتە لە کەرەنتینەدا دەمێننەوە و لە ماڵی خۆیانەوە کاروبارەکانی دەوڵەت بەڕێوەدەبەن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
24كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









