
SNN
ژنێکی ئوستراڵی کە پێشتر لە زیندانی ئێران بۆ زیاتر لە دوو ساڵ زیندانیکراوە، رایگەیاند: “چەندین جار لە زیندان داواملێکراوە لە بەرژەوەندی ئێران ببمە سیخوڕ”.
کایڵی مۆر گیڵبێرت، مامۆستای زانکۆ، ماوەی 804 رۆژ لە زیندانی ئەڤین زیندانیکراوە ئەو دەڵێت: “پاسداران چەندین جار داوایانلێکردوون ببمە سیخوڕی ئێران لە بەرامبەردا ئازادم بکەن، بەڵام من ئەو داوایەم رەتکردووەتەوە”.
گیڵبێرت ناسنامەی ئوستراڵی، بەریتانی هەیە، مامۆستایە لە زانکۆی مێڵبۆرن، لە ئەیلولی ساڵی 2018 لە تاران دەستگیرکرا لەکاتێکدا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی ئەکادمیدا ویستبووی گەشت بۆ قوم بکات.
ناوبراو لە زیندانی ئەڤین دەستگیرکرابوو و سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو بە تۆمەتی “سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل” لەکاتێکدا هاوسەرەکەی ئیسرائیلییە.
گیڵبێرت لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو ئازادکرا، ئەوەش لە بەرامبەر ئازادکردنی سێ ئێرانی کە لە دەرەوەی وڵاتەکەیان زیندانیکرابوون.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









