بەرهەم ساڵح یاسای دەستەبەرکردن و بەکارهێنانی ڤاکسینی پەسەندکرد

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق | فۆتۆ: نووسینگهى سهرۆككۆمار
SNN
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، یاسای دەستەبەرکردن و بەکارهێنانی ڤاکسینی پەتای کۆرۆنای پەسەندکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە بەرهەم ساڵح، لەمیانی واژووکردنی یاساکەدا رایگەیاند: پەسەندکردنی یاساکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا و خێرا دابینکردنی ڤاکسین و پاراستنی ھاووڵاتیانە لەدەرئەنجامەکانی پەتای کۆرۆنا، هەروەها بۆ ئەوەیە کارمەندانی تەندروستی و پزیشکییەکان بتوانن پێداویستییەکانی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە و پێدانی ڤاکسینەکە دابین بکەن.
پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە دوای گەیشتنی یاساکەیە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پاش ئەوەی کە لە ئەنجومەنەکە دەنگی لەسەر درابوو.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









