
SNN
وەزارەتی دەرەوەی میسر، لێدوانێکی چەند رۆژی رابردووی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و ئەردۆغان رەتدەکاتەوە کە وتبوویان تورکیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسر ئاساییکردووە و دەڵێت: “هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسی نەبەستراوە”.
وەزارەتی دەرەوەی میسر لە راگەیەندراوێکدا، “رێزگرتن لە سەروەری خاکی میسر و ئاسایشی نیشتمانی وڵاتانی عەرەبی” دەکاتە مەرج بۆ تورکیا لە بەرامبەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
دەشڵێت: هەر وڵاتێک کە بیەوێت پەیوەندییەکی ئاسایی لەگەڵ میسردا هەبێت ئەوا دەبێت رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی “دراوسێیەتی باش” بگرێت هەروەها چیتر دەستوەرنەداتە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەکە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا مەولود چاوشئۆغلو و رەجەب تەییب ئەردۆغان رایانگەیاند، تورکیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسر ئاساییکردووەتەوە و پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵدا دروستکردووە، ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە ساڵی 2013ەوە کە پەیوەندی نێوانیان پچڕاوە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
19كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









