
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئيدانەی هێرشکردنەسەر کەشتييەکی وڵاتەکەی کرد لە دەريای ناوەڕاست، راشيگەياند: “رێوشوێنی پێويست دەگرنەبەر بۆ ئاشکراکردنی لايەنی بەرپرس”.
سەعيد خەتيب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکيدا رايگەياند: “هێرش کردنە سەر کەشتييەکانی ئێران سەرپێچيکردنە لە ياسای نێودەوڵەتی و ياسا دەرياييەکان”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئێمه ئه‌و هێرشه ئیدانه ده‌كه‌ین و رێكاری پێویست ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ده‌ستنیشانكردنی بكه‌ری ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستی و تێكده‌رانه‌یه، له‌نزیكه‌وه و زۆر به جدی كار له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌كه‌ین و له ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ده‌كۆڵینه‌وه”.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، عه‌لی عیاسان وته‌بێژی كۆمپانیایه‌كی بارهه‌ڵگری ئێرانی رایگه‌یاند: “ئاگر له كه‌شتییه‌كی كۆمپانیاکەيان بەربووە، کە بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوتووە، به‌شێكی له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا زیانی پێگه‌یشتوه”، ميدياکانی ئێرانيش رووداوەکەيان بە هێرشی تيرۆرستی وەسفکرد.
رۆژی 10ی ئەم مانگە تەقينەوەيەک لەسەر کەشتييەکی ئێرانی لەسەر دەريای سپی ناوەراست روويدا و زيانی مادی بەر کەشتييەکە کەوت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









