
دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دادگای فیدراڵی بەڕێوەدەچێت و فراکسیۆنەکانی پارتی و هاوپەیمانی هیوا و پێکهاتەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردووە.
لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، هەمواری یاسایی دادگای فیدڕاڵی ساڵی 2005 بە کۆمەڵێک دەستکاریەوە پەسەندکرا.
لەوبارەیەوە رێزان شێخ دلێر رایگەیاند: “سوپاس بۆ هەموو ئەو لایەنانەی لەگـەڵمان بوون هەماهەنگ بوون تاوەکو پرۆژە نوێیەکە نەخرێتە دەنگدانـەوە چونکە وەک پێشتر ئاماژەم پێکرد پڕ بوو لە کەموکورتی. بەداخـەوە کە نەگەیشتن بەڕێکەوتنی ئەوەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم یش ڕۆڵی هەبێت لەدیاریکردنی ئەندامانی دادگایی فیدڕاڵی بەڵام دەکرێت لەداهاتوودا کاربکرێتەوە بۆ ڕۆڵ بینینی ئەنجوومەنی دادوەری لەم پرۆسەیە”.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا سبەی کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ دانیشتنی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









