
SNN
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران پێشنیار بۆ ئێران دەکات کە بە هاوکاری لایەنی سێهەم، گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەنێوان ئەمریکا و ئێران دەستپێبکاتەوە.
رۆبێرت ماڵی، بە دەنگی ئەمریکای وتووە: “ئەگەر ئێران نایەوێت گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بکات ئەوا دەتوانێت بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بەشداری ئەو گفتوگۆیە لەگەڵ ئەمریکا بکات”.
ئاماژەش بەوەدەکات: ئەو هێرشانەی کە ئێران لە رێگەی گروپە چەکدارییە وەکیلیەکانیەوە دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجامی دەدات، زیانی هەیە بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەر گفتوگۆیەک لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا.
لەوبارەیەوە ماڵی دەڵێت: “ئەگەر هێرشە مووشەکیەکان ستراتیژی ئێرانە بۆ پەلەکردن لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، ئەوا مەنتق لەو کارەدا نابینین”.
ماڵی لەبارەی ئەوە پرسیاری لێکرا کە ئایا پێیوایە ئێران دەیەوێت لەرێگەی هێرشە مووشەکیەکانەوە وا لە ئیدارەی بایدن بکات سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرێت، ماڵی وتی: “هێرشەکان سوود بە ژینگەی ئەمریکا ناگەیەنێت، ئەمریکاش هەروەکو پێشتر وەڵامی بۆ هێرشەکان دەبێت”.
ئەمە لەکاتێکدایە ئیدارەی ئەمریکا دەستپێشخەری دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی بەرنامە ناوەکیەکە لەگەڵ ئێران، بەڵام ئێران ئەوە رەتدەکاتەوە و داوای لابردنی سزاکانی سەری دەکات، لەلایەکی دیکەشەوە هێرشە مووشەکیەکانی ئەو گروپانەی حەشدی شەعبی کە دەوترێت نزیکن لە ئێرانەوە، لە عێراق بەردەوامە.
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
51 خولهك لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
53 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
51 خولهك لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
53 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









