ئەمریکا راپۆرتی رەوشی مافەکانی مرۆڤی لە عێراق بڵاوکردەوە

بەغدا
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی لەبارەی رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاوکردووەتەوە و چەندین رەخنە دەگرێت بەتایبەت لەبارەی ئازادی رۆژنامەوانی.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: “هێزەکانی حکومەتی نێوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، ئەو خۆپیشاندەران و چالاکوانانی ڕەخنەیان لێگرتوون دەستگیرکردووە و لە گرتوخانە و زیندانەکاندا هێڵدراونەتەوە”.
دەشڵێت: “بەهۆی سزا نەدانی ئەوانەی توندوتیژی و دەستدرێژی دەکەنە سەر ڕۆژنامەوانی و نەبوونی دەسەڵاتێکی سەربەخۆی دادوەریی و نەبوونی دەستەیەکی ڕێکخستنی کاروباری ڕۆژنامەوانی، وەهایان کردووە چالاکی ڕۆژنامەوانی سنورداربێت”.
لەبارەی عێراقیشەوە دەڵێت: “گەندەڵی، تەگەرەی سەرەکییە لەبەردەم فەرمانڕەوایەتییەکی باش و گونجاودا لە عێراق. بوونی میلیشیا چەکدارەکان کە ڕاستەوخۆ دەستیان لە گەندەڵیدا هەیە، ڕۆڵیان هەیە لە پاراستنی کاربەدەستانی گەندەڵدا، ئەمەش وەهای کردووە درێژەدان بە ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئێجگار قورس بێت، “ڕۆژنامەی ئیندپێندەنت”ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە بڕی 300 ملیار دۆلار لەو پڕۆژانەدا بەکارهاتووە کە وەهمین.
لە خاڵێکی دیکەدا دەڵێت: “بەپێی ڕاپۆرتی یونامی، لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، دەستدرێژیکردنی سێکسی و توندوتیژی خێزانی و ئازاردانی جەستەیی خود و هەراسان کردنی ئەوانەی تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵیەوەیە زیادیان کردووە، هۆکارێکی تریش خراپ بوونی ڕەوشی ئابورییە. ئەم دیاردەیە لە هەرێمی کوردستانی عێراقیشدا هەیە و بەپێی ڕاپۆرتەکان بەهۆی ئەو ڕەوشەوە خەڵکانیک هەن بیر لە خۆکوشتن دەکەنەوە.
راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە 59 لاپەڕە پـێکهاتووە، سەرنجی خستووەتەسەر چەندین پرسی جیاواز، لەوانە دۆخی زیندانەکان و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی لە عێراق، رەوشی شەنگال، خراپی دەسەڵاتی دادوەری و چەندین پرسی دیکە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









