بەرپرسانی سعودیە و ئێران لە عێراق چاویان بەیەککەوتووە

نەخشەی ئێران و سعودیە
SNN
رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاویکردووەتەوە “بەرپرسانی باڵای عەرەبستانی سعودیە و ئێران دوای 4 ساڵ لە دابڕان، لەناو خاکی عێراق گفتوگۆی راستەوخۆیان کردووە”.
رۆژنامەکە دەشڵێت “گەڕی یەکەمی گفتوگۆکان لە رۆژی 9ی ئەم مانگە لە بەغدا بەڕێوەچووە و باسی هێرشی حوسییەکان کراوە بۆ سەر سعودیە و ئەنجامەکانیشی ئەرێنیی بوون”.
ئەم گفتوگۆیانەی نێوان ئێران و سعودیە لەكاتێكدایە جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا بەمەبەستی ئارامكردنەوەی دۆخی ناوچەكە، هەوڵی زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی دەدات كە ساڵی 2015 لەنێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزدا ئیمزا كرا.
بەرپرسێکی باڵای سعودیە دەڵێت “گەر هەنگاوی لەم جۆرە بنرێت، دەبێتەهۆی بنیاتنانی متمانەیەکی تەواو بە ئاڕاستەی ئەمجامدانی گفتوگۆی بەرپرسانە تر بەبەشداریی زیاتری وڵاتانی کەنداو”.
هەندێک لە میدیا عێراقییەکان دەڵێن هەوڵەکانی سەرگرتنیی ئەم کۆبوونەوەیە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەپشتیەوەیەتی.
پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەریەک لە عەرەبستانی سعودیە و ئێران و ئەمریکاشی کردووە و دەوترێت چەند نامەیەکی لەنێوان ریاز و تاران و واشنتندا ئاڵوگۆڕ پێکردووە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









