
SNN
یۆنان دەڵێت قەیرانی کۆچی وڵاتەکەیان چارەسەرکردووە و ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەنە خاکی وڵاتەکە بەمەبەستی گەیشتنیان بە وڵاتانی ئەوروپا بە رێژەی 80% کەمیکردووە.
وەزارەتی کۆچی یۆنان لە رێگەی میدیاکانی وڵاتەکەوە ئاماری نوێی کۆچکردنی لە وڵاتەکە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەدەکات لە سەرەتای ساڵەوە تا مانگی ئازاری رابردوو، سێ هەزار و 72 کۆچبەر گەیشتوونەتە یۆنان، هەزار و 597 کۆچبەریان لە رێگەی دەریای ئیجە و رووباری ئیڤرۆسەوە بووە.
وەزارەتەکە رایگەیاندووە ژمارەی ئەو کەسانەی کە مافی پەنابەرێتییان لە یۆنان وەرگرتووە لەمساڵدا بە رێژەی 48% کەمکراوەتەوە.
وەزارەتی کۆچی یۆنان دەڵێت: “ئێمە هێشتا دڵخۆشنین بەو ئامارانەی کە هەیە و دەمانەوێت بە ئاڕاستەی کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەران کارەکانمان بەردەوامبێت”.
بە گوێرەی ئامارێکی پێشتر، کەمتر لە 60 هەزار کۆچبەر و پەناخواز لە سەرتاسەری یۆنان و دوورگەکانیدا دەژیان.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









