
SNN
ئاژانسى ناساى ئهمهریكى رایگەیاند دەستیانکردووە به بهرههمهێنانى ئۆكسجین لەسەر هەسارەی مەریخ ئەوەش بۆ ئهو ئاسمانەوانە بهكاردێت کەدهچنهسهر ئهو ههسارهیه و ئومێدێکیشە بۆ دروستکردنی ژیان لەسەری.
بۆ یەکەمجار لە مێژووی مرۆڤایەتی توانرا ئۆکسجینی پاک لەسەر هەسارەیەکی دیکە بەرههم بهێنرێت کە دەشێت بۆ هەناسەدانی مرۆڤ بەکاربهێنرێت.
ئاژانسی ئاسمانی ئەمەریکا ناسا، رایگەیاند: “ئەو ئامێرەی رەوانەی مەریخی کردووە قەبارەکەی هێندەی کارتۆنێکی 30 سانتیمەتر بە 30 سانتیمەترە، و ناوی لێناوە مۆکسی MOXIE ، سەرکەوتووانە لە گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی سەر مەریخ 5.4 گرام ئۆکسجینی بەرهەمهێناوە کە بەسە بۆ هەناسەدانی ئاسمانگەرێک بۆ ماوەی 10 خولەک”.
وتیشی: “ئەم ئامێری مۆکسیـیە بە کەشتی ئاسمانی لە 18 ی مانگی شوبات گەیشتووەتە سەر هەسارەی مەریخ، وەک بەشێک لە پلانی داهاتووی ناسا بۆ بەرهەمهێنانی بڕی زۆرتری ئۆکسجین و بە ئامێری گەورەتر لەسەر مەریخ”.
بەم ئەنجامە زاناکان لە ناسا دڵنیابوون لەوەی دەتوانن بە ناردنی ئامێرێکی گەورەی هاوشێوەی مۆکسی بۆ سەر مەریخ، بڕی ئەو ئۆکسجینە دابینبکرێت کە پـێویستە بۆ هەناسەدانی ژمارەیەک ئاسمانەوان لەو هەسارە کە بە دەیان ملیۆن کیلۆمەتر لە زەویـیەوە دوورە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









