
SNN
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان داوای له هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی له‌و وڵاته كرد، زۆر چاوكراوه بن و ئاماده‌كاری بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكترین ده‌رفه‌تدا ئه‌فغانستان جێ بهێڵن، ئه‌مه‌ش دوای گرژی و ئاڵۆزییه‌كان و ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه و توندوتیژیانه‌ی له نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هاتوونه‌ته ئاراوه.
له بڵاوكراوه‌یه‌كدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی ئینته‌رنێت هۆشدارییه‌كی توندی ئه‌منیی دایه هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی له‌و وڵاته و تێیدا هاتووه: “به‌هۆی هه‌ڵچوونه مێژوویه‌كانی توندوتیژی له ئه‌فغانستان له دوای پشووی جه‌ژن، پێویسته هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له‌و وڵاته له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان زۆر وریا و چاوكراوه بن، له‌وانه‌ش بازاڕه‌كان، په‌رستگا و بانكه‌كان”.
واشنتن نیگه‌رانی خۆی له‌وه‌ش راگه‌یاند، كه چه‌كداران سوورن له‌سه‌ر به ئامانجكردنی كه‌سانی بیانی له‌ڕێگه‌ی رفاندنیان یان هێرش كردنه سه‌ریان له شوێنه‌كانی وه‌ك هوتێل، كۆمه‌ڵگاكانی نیشته‌جێبوون، خاڵه‌كانی پشكنینی ئه‌منی و شوێنه‌كانی دیكه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا داواشی له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان كرد، “له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانیی بازرگانییه‌وه هێڵێك بۆ به‌جێهێشتنی ئه‌فغانستان بكه‌نه‌وه”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له 11ی ئهیلوول/ سێپته‌مبه‌ری داهاتوو ته‌واوی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان بكێشێته‌وه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ بیسته‌مین ساڵیادی هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001، كه بووه هۆی په‌لكێشكردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕێكی سه‌خت له ئه‌فغانستان.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
18كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









