“ئەوەی لە ياسای چاکسازيدا هاتووە رێکخستنەوەی دەرماڵەيە نەک بڕينی”

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رايگەياند: “ئەو بڕگەیەی کە لە یاسای چاكسازیدا هاتووە سەبارەت بە دەرماڵەی فەرمانبەران بە مەبەستی رێکخستنيەتی نەک بڕين”، جەختیشیکردەوە “چاودێری حكومەت دەكەن لە جێبەجێكردنی ئەو ماددەیە”.
بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بەSNNی راگەیاند: “ئەوەی كە لە ئێستادا باسی لێوەدەكرێت گوایە حكومەت دەستدەكات بە بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران لێكدانەوەی هەڵەی بۆكراوە، بەڵكو بابەتەکە پەیوەستە بە رێكخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران نەك بڕینی دەرماڵە، چونكە بەپێی مادەی 5 لە یاسای چاكسازی دەسەڵات دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران رێكخستنەوە پێداچوونەوە بە سەرجەم دەرماڵەی فەرمانبەران بكات”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “دەرماڵەكانی هاوسەرگیری، منداڵ و بڕوانامە ئەمانە دەرماڵەی جێگیرن و بەهیچ جۆرێك دەستكاری ناكرێن، بەڵام دەرماڵەكانی دیكەی وەك مەترسی و هاتوچۆ و هەردەرماڵەیەكی دیكەی جیاواز لە دەرماڵە جێگیرەكان، رێكخستنەوەیان بۆ دەكرێت، بۆ نمونە سێ فەرمانبەر یەك جۆر بڕوانامە و هەمان ساڵی خزمەتیان هەیە، بەڵام لە سێ وەزارەتی جیاوازن یەكێك لە وەزارەتی كارەبایە جۆرێك دەرماڵە وەردەگرێت، یەكێك لە وەزارەتی گواستنەوەیە جۆرێكی دیكە وەردەگرێت فەرمانبەرێكیش لە پەرلەمانە جۆرێكی دیكەی دەرماڵەی بۆ خەرجدەكرێت كە بێگومان لە هەرسێكیاندا جیاوازی لە بڕی دەرماڵەكاندا هەیە دەبێت ئەمە یەك بخرێتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، دەرماڵەی ترسناكی لە وەزارەتی كارەبا دەبێت بۆ ئەوكەسانە خەرجبکرێت كە رۆژانە مامەڵە لەگەڵ كارەبا و ستونەكانی گواستنەوەی كارەبا دەكەن، یاخود دەرماڵەی 150 هەزار دیناری مامۆستایان بۆ ئەو مامۆستایانە خەرجدەكرێت كە رۆژانە وانە دەڵێنەوە، بەڵام ناكرێت بۆ ئەو فەرمانبەرانەش خەرجبكرێت كە لە دیوانی پەروەردەكان دەوام دەكەن و وانە ناڵێنەوە، بۆيە ئێمە لە لیژنەی دارایی چاودێری پێداچوونەوەی دەرماڵەكان دەكەین”.
لە دواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمدا بڕیاردرا كە مادەی (5) لە یاسای چاكسازی بخرێتەبواری جێبەجێكردنەوە كە تایبەت بە رێكخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









