ئاسیاسێل و (UNDP) پێکەوە کار لە پرۆژەی دامەزراندن و پشتیوانی گەنجان دەکەن

SNN
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئایار، لە سلێمانی دوای ئەوەى ئاسیاسێڵ پابەندبوونى خۆى نیشاندا بە دامەزراندنى گەنجان و پاڵپشتیکردن لە پڕۆژە بازرگانییە بچووك و مامناوەندەکان، ئەمڕۆ کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ ڕێکەوتننامەیەکى لێکتێگەیشتنى دوو ساڵیى لەگەڵ (UNDP) بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا واژووکرد.
ئەم یاداشتنامەیە کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، پابەند دەکات بەوەى کە کار لەسەر چەند دەستپێشخەریەک بکەن لە نێویان پاڵپشتیکردن لە لاوانى خاوەنکار و کۆمپانیای تازەپێگەیشتوو، بۆ ئەوەى پەرەپێدان لە بوارى چارەسەرى داهێنەرانە بخەنەگەڕ بۆ ئەو ئاستەنگییە نێوخۆییانەى کە دووچارى بوونەتەوە، ئەمەش بە لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ تاقیگەکانى خێراکردنى پەرەپێدانى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەبێت، هەروەها پاڵپشتیکردنى سەکۆیەکى ئۆنلاین بۆ بەیەکبەستنەوەى خاوەنکاران وەبەرهێنەران دیزاین کراوە، لەگەڵ برەودان بە ڕەخساندنی هەلى کارى درێژخایەن و بەردەوام بۆ گەنجان.
هەر بەپێى ئەم یاداشتنامەیە، كار لەسەر پاڵپشتیکردنى هەوڵەکانى گەنجان بۆ رووبەروونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکرێت، لەگەڵ جەختکردنەسەر بەرزکردنەوەى ئاستی هۆشیارى، بەتایبەتى لەسەر سەکۆى کۆرۆنا لە عێراقدا.
زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق وتى “لە سایەى پەرۆشى و داهێنان و گیانى دەستپێشخەرى و داهێنەرانەیانەوە، گەنجانى عێراقدا بوونەتە بریکارێک بۆ هێنانەدی گۆڕانکارى و تواناى ئەوەیان هەیە عێراقێکى خۆڕاگر و گشتگیر بنیاتبنێن و بەتایبەتیش لەم هەموو قەیرانەى وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت، لە نێویاندا رووبەڕووبوونەوەى داعش و ئەو ئاستەنگییە ئابوورییانەى بەهۆى نزمبوونەوەى نرخى نەوتەوە هاتوونەتە کایەوە و پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا.”
عامر سونناع بەڕێوەبەرى گشتى و جێبەجێکار لە ئاسیاسێڵ وتى “هاوبەشى لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان یەکێکە لە کارێکى ترى بەهادارى بەرنامە بەردەوامەکانمان و ڕۆڵێکى ئەرێنى و کاریگەرى دەبێت لەسەر گەنجان لە عێراقدا، ئەو ئاستەنگانەى ڕووبەڕووى خاوەنکاران بوونەتەوە تەنها بە دامەزراندنێکى سەرکەوتووى کۆمپانیایەک کۆتایى نایەت کە بۆ بەرهەمێک یاخود خزمەتگوزارییەک دامەزراوە لە عێراقدا، هەروەها سیستەمى نەزۆکى ژینگەی بەرێوەچوونى کارەکان لە بوارى تەکنەلۆجیادا لە عێراقدا، لەگەڵ هاتنى ئەم پەتایەدا یەکیگرتووە و واى کردووە کە پڕۆسەى گواستنەوە لە بوارى زانستییەوە بۆ بەبازاڕکرن زۆر ئاڵۆز بێت بۆ ئەو کۆمپانیایانەى بەر لە ئازارى 2020 دامەزراون چونکە بازار و سەرچاوەکانى کۆمەک و پێشینەکانى کار گۆڕانیان بەسەردا هاتووە. لەگەڵ ئەمەشدا، ئێمە پڕ متمانەین بەوەی کە ئەم کۆمەڵە دەستپێشخەرییە نوێیەی ئێستا کاری لەسەر دەکەین، کاریگەری ئەرێنى و بەرفراوانیان بەسەر ئابووری عێراقەوە دەبێت.”
ئەم یاداشتنامەى لێکتێگەیشتنە بەبنەما لەسەر توێژینەوەیەک پەرەى پێدراوە دەربارەى چۆنیەتى چاکبوونەوەى ئابوورى عێراق لە پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و بە مەبەستى فراوانکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ ئەو چین و توێژانەى کە لە دۆخێکى ناسکدان، وهەروەها بۆ زیادکردنی کۆکردنەوەى داهات لە هاوبەشەکانی وەک ئاسیاسێڵ بەمەبەستى کۆمەککردنى بەرنامە سەرەکییەکانى پەرەپێدان، هەروەها تەرخانکردنی سەرچاوەی زیاتر بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









