میکانیزمی هاوبەش بۆ ووردبینی کردن لەداهات و خەرجیەکان دیاری کرا

SNN/عەلی حەمەسەحید
ئەمڕۆ سێ شەممە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵیی و هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو لەچوارچێوەى کۆبوونەوەکانی وەفدی باڵاى حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی و میکانیزمی هاوبەش بۆ ووردبینی کردن لەداهات و خەرجیەکان دیاری کرا.
سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت بە SNNی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا، ھەردوولا جەختیان كردەوە كە پێكەوە كار دەكەن و ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ ئەوەی راپۆرتێك ئاراستەى وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان بکرێت، بەمەبەستی ئاسانكاری جێبەجێکردنی یاساى بودجەى ساڵى 2021ى عێراق لە پێناوی خەرجکردنی ماف وشایستە داراییەکانی هەرێم.
شاندی هەرێمی کوردستانیش لەسەر راسپاردەى قوباد تاڵەبانی سەرۆکی وەفدی دانوستانکار، ئامادەیی خۆی نیشاندا کەهەموو ئاسانکاریی و ئامادەکارییەک بکات بۆ ئەوەى چاودێرى دارایی فیدڕاڵ بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن لە چوارچێوەی ئەو میکانیزمەی لەسەری ڕێکەوتون وبە گوێرەی یاسا بەرکارەکان و ئەولەویەتیش بدەن بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی یاسای بودجەی عێراق پێی سپاردوون لە چوارچێوەی ماددەی 11ی یاساکە کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان.
لەو کۆبوونەوەیەدا ئاوات شێخ جەناب و دكتۆر ئومێد سەباح و دكتۆر ئامانج رەحیم و خالد چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و فارس عیسا و سەمیر ھەورامی ئامادەى بوون، رێوشوێن و میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەش بە فەرمی واژووکرا بەمەبەستی هەماهەنگی نێوان هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵیی و هەرێم.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









