هەر بریندارێكی چەكی كیمیایی ڕێژەی بەركەوتوویی لە%40 كەمتر بێت مینحەكەی دەبڕدرێت

مووچە
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی نوێترین یاسا كە لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاو كراوەتەوە و لەلایەن وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمەوە واژۆی لەسەر كراوە، هەر بریندارێكی چەكی كیمیایی ڕێژەی بەركەوتوویی كەمتر لە %40 بێت مینحەی مانگانەكەی دەبڕدرێت و ئەوانەشی ڕێژەكەیان لە%40 تا لە%60 مانگانە مینحەیەكی 250 هەزار دینارییان پێدەدرێت.
لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازی و بە گوێرەی نوێترین یاساو ڕێنمایی كە وێنەیكی دەست SNNكەوتووە و لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوەكراوە، هەر كەسێك لە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی مووچەی دیكەی هەبێت مینحەی برینداریەكەی پێنادرێ كە بریتیە لە 400 هەزار دینار.
هاوكات هەر بریندارێكی چەكی كیمیایی كاریگەری چەكی كیمیاییەكەی لە سەرجەستەی كەمتر لە %40 بێت ئەوا مینحەی مانگانەی دەبڕدرێت كە ئەویش بڕی 400 هەزار دینارە.
هەر بە گوێرەی یاسا نوێیەكە، گەربەركەوتوویەكی چەكی كیمیایی ڕێژەی بەركەوتەكەی لە 40% تا 60% بێت ئەوامانگانە مینحەیەكی بە بڕی 250 هەزار دینار پێدەدرێت و ئەوانەشی كە ڕێژەی بەركەوتوویان بە چەكی كیمیایی لە سەرو لە %60 تا لە %100 ئەوا مانگانە مینحەیەكی 400 هەزار دینارییان بۆ خەرجدەكرێت، ئەم بڕیارەش لەدوای بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هەربەگوێرەی ئەو یاسایەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان لە وەقایعی كوردستان بڵاوبووەتەوە ئەوەش هاتووە كە لیژنەیەكی پزیشكی نوێ پێكدەهێنرێت بۆ دووبارە پشكنینەوەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی و هاوكات هەمان ئەو لیژنەیە كەیسی نوێش تۆمار دەكەن.


شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









