ژنێکی نیپاڵی خۆی خنکاند و تەرمی ژنێکش بە شێوێنراوی دۆزرایەوە

SNN
لە شاری سلێمانی ژنێکی نیپاڵی خۆی خنکاند و تەرمی ژنێکیش دۆزرایەوە کە ئاسەواری فیشەکی پێوەبووە و دواتر تەرمەکە شێوینراوە.
محەمەد هەژار سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیانی بە SNNراگەیاند: ” ژنێکی نیپاڵی کە تەمەنی 35 ساڵە و نزیکەی پێنج ساڵ بووە لە هەریمی کوردستان ژیاوە، خۆی خنکاندووە”.
وتیشی: “ئەو ژنە هاوسەرەی هەیە و لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادیی سلێمانییە و لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەستیپێکردووە”.
لە لایەکی ترەوە سەرچاوەیەک لە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە SNNراگەیاند: دوێنی تەرمی ژنێک لە ناوچەی عەزیزئاوا لە سلێمانی دۆزراوەتەوە کە تەمنی لە نێوان 30 بۆ 35 ساڵدایە.
وتیشی: تەرمەکە ئاسەواری زیاتر لە سێ فیشەکی پێوەبووە و دوای ئەوەی کوژراوە، تەرمەکە سوتێنراوە.
لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمە سێهەم حاڵەتی کوشتنی ژنانە لە سلێمانی، دوای ئەوەی تەرمی ژنێک لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی شارەکە دۆزرایەوە و لە گەڕەکی بەکرەجۆش ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە فیشەک کوژرابوو.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە هەریمی کوردستان، لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لانیکەم چوار ژن کوژراون.
هەر بە گوێرەی ئەو ئامارە لەو ماوەیەدا 26 ژن خۆیان کوشتووە، 38 ژن سوتاون یان خۆیان سوتاندووە، ژمارەی حاڵەتەکانی دەستدرێژی و گێچەڵی سێکسیش 37 حاڵەت بوون و سێ هەزار و 867 سکاڵای پەیوەست بە توندوتیژی دژی ژنان و خێزانیش تۆمارکراون.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









