
پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رايگەياند: “ئەو شاندەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق ماوەی هەفتەیەكە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان لە ئێستا بەشێكیان لە شاری سلێمانی و بەشێكی دیكەشیان لە شاری هەولێرن، ئەوەش بە مەبەستی كۆتایی هێنان بە نوسینی ڕاپۆرتی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم، دوای نوسینی ئەو ڕاپۆرتەش عێراق پارە رەوانەی هەرێم دەكات و لێبڕینی لە %21ی مووچەش كۆتایی دێت”.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو: “ماوەی هەفتەیەكە شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم سەرقاڵی وردبینیكردنی داتا و زانیارییەكانی تایبەت بە داهاتی نەوتی و نانەنەوتی هەرێمن، بۆ ئەومەبەستەش لە نزیكەوە سەردانی خاڵەسنورییەكانیان كردووە و لە ئێستاشدا بەشێك لە ئەندامانی ئەو شاندە لە شاری سلێمانین و بەشیكی دیكەشیان لە شاری هەولێرن”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە مانگانە بڕی 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكرێت، تا ئەوكاتەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق كۆتایی بە ڕاپۆرتی تایبەت بە داتاو زانیاری خەرجی و داهاتەكانی هەرێم دەهێنێت و پاشان بەگوێرەی یاسای بودجەی گشتی عێراق مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەكرێت، بۆیە بڕی تریلۆینێك و 200 ملیاردینار وەك پشكی هەرێم دیاریكراوە تا ئەوكاتەی شاندە تەكنیكیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كۆتایی بە راپۆرتەكانیان دەهێنین”.
ئەو بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە: “پێدەچێت هەفتەی داهاتوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم كۆتایی بەڕاپۆرتەكانیان بهێنن و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی عێراقی بكەن پاشان ئەوانیش بڕیاری خەرجكردنی پارەكەی هەرێم بدەن، بۆیە ئەگەر هەیە تا كۆتایی ئەم مانگە یاخود سەرەتای مانگی داهاتوو عێراق بەشێك لەو تریلیۆن و 200 ملیار دینارە رەوانەی هەرێم بكات و بە دوو قۆناغی دیكەش سەرجەم پارەكە رەوانە بكات، بە گەیشتنی پارەكەی عێراقیش بە دڵنیاییەوە لێبڕینی لە %21ی مووچەی فەرمانبەران كۆتایی دێت”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









