مانگێكە چارەنووسی سێ دەستگیرکراوی پەیەدە لە فڕۆكەخانەی هەولێر ناديارە

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە مانگێك بەسەر دەستگیركردنی سێ نوێنەری پەیەدە و خۆبەڕێوەبەری باكورو رۆژهەڵاتی سوریا لە فڕۆكەخانەی هەولێر تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی ئەو دەستگیركراوانە بەنادیاری ماوەتەوە، نوێنەرانی پەیەدەش دەڵێت بەرپرسانی پارتی لەو كارە بەرپرسیارن و تا ئێستا هیچ ڕوونكردنەوەیان پێنەداوین.
نوری ئەسعەد، نوێنەری پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) لە هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “دوای تێپەڕبوونی مانگێك بەسەر دەستگیركردنی ئەو ئەندامانەماندا تا ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هیچ هێزێكی دیكەی ئەمنی ناو فڕۆكەخانەی هەولێر روونكردنەوەمان پینەدراوە ئاخۆ ئەو ئەندامانەی ئێمە لەسەر چی و لە ژێر چ بیانوویەكدا دەستگیركراون، بۆیە پاراستنی گیانی ئەو ئەندامانەی ئێمە لە ئەستۆی ئەو هێزانەدایە كە ئەندامەكانیان دەستگیركردوین”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “فەرمانگەی پەیوەندییەكانی خۆبەڕێوبەریی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا، داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە كە چارەنووسی نوێنەر و ئەندامەكانمان ئاشكرا بكات، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە، بۆیە ئەم هەڵسوكەوتەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێچەوانەی بەها نیشتمانییەكان و تێكۆشانی هاوبەشە بۆ پرسی كورد”.
هەر لە دوای دەستگیركردنی ئەو ئەندامانەی پەیەدە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پارتی یەكێتی دیموكراتی- پەیەدە، راگەیەندراوێكی لەبارەی دەستگیركردنی ئەندامەكانیانەوە بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد: “گرتنی ئەندامەكانیان لەلایەن هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە لەكاتێكدایە، هەوڵ بۆ سەرخستنی دیالۆگی كوردی-كوردی هەیە لە رۆژئاوای كوردستان، ئەو جۆرە كردەوانە دەبنە هۆی بڵاوكردنەوەی تۆوی دووبەرەكی و خزمەت بە دوژمن دەكەن كە بە تەواوی پارتی لێی بەرپرسیارە”.
رۆژی 6/10ی ئەمساڵ هەریەكە لە ( مستەفا عوسمان) نوێنەری پەیوەندییەكانی پەیەدە لە هەولێر و (جیهاد حەسەن)، نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموكراتی لە هەولێر و (مستەفا عەزیز) ئەندامی پەیەدە لە هەولێر، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستگیركران، ئەوەش لەكاتێكدا بوو كە ئەو سێ ئەندامەی نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی و پەیەدە بەمەبەستی پێشوازییكردن لە میوانێكیان چووبوونە فڕۆكەخانەی هەولێر، كە لەوكاتەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەستگیركران.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









