بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی دەربەندیخان بۆ نزمترین ئاستی دابەزیوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئەنجامی گرتنەوەی تەواوەتی سەرچاوەی ئاوی ڕوباری سیروان و دروستكردنی چەند بەنداوێك لەسەر ئەو ئاوە لەلایەن ئێرانەوە، ڕێژەی گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان بۆ هەشت مەتر بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەمیكردووە، بەوتەی بەرپرسانی بەنداوەكەش بەهۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو لە ئێستادا كەمترین بڕی كارەباش لە بەنداوەكە بەرهەمدەهێندرێت كە تەنها 20 مێگاواتە و ئەمەش كەمترین بڕی بەرهەمهیندراوی كارەبایە لە مێژووی دروستبوونی بەنداوی دەربەندیخان.
فارووق ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارپێكردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوی دەربەندیخان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان و گرتنەوەی سەرچاوەی ئاوی ڕووباری سیروان لەلایەن ئێرانەوە و دوستكردنی چەند بەنداوێك لەسەر ئەو سەرچاوە ئاوییە، بووەتە هۆی ئەوەی كە ڕێژەی گلدانەوەی ئاوی لە بەنداوی دەربەندیخان زۆر دابەزێت ئەمەش وایكردووە كە بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا زۆر كەم بكات بەجۆرێك لە ئێستادا تەنها بڕی 20 مێگاوات كارەبا لە وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوی دەربەندیخان بەرهەم دەهێندرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە بەراوردبە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا ڕێژەی بەرهەمهینانی كارەبا بۆ زیاد لە %50 كەمیكردووە چونكە ساڵی رابردوو لەم كاتەدا وێستگەكە توانای بەرهەمهێنانی 60 مێگاوات كارەبای هەبوو، بۆیە ئەوەی ئەمساڵ بەرهەمی دەهێنێت كەمترین بری كاربای بەرهەمهاتووە لە مێژووی دروستبوونی بەنداوی دەربەندیخان، لەكاتێكدا بەنداوی دەربەندیخان بە رێژی 70% پشت بە ئاوی سیروان و %30 پشت بە ئاوی باران و سەرچاوە ناوخۆییەكانی كوردستان دەبەستێت.
ئەو بەرپرسەی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوی دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بڕی پێویست ئاو لە بەنداوەگە هەبێت ئەوا دەتوانین دوو یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا پێكەوە كارپێبكەین و بڕی زیاد لە 80 مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێنین، بەڵام ئەم ساڵ بەهۆی كەمی ئاستی ئاوی بەنداوەكەوە نەمانتوانیوە دوو یەكە بەیەكەوە كار پیبكەین چونكە لە ئێستادا ئاستی ئاوی بەنداوەكە زیاد لە هەشت مەتر كەمیكردووە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









