ئەمریکا “بۆ لێکۆڵینەوەکان لە هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکین”

هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەک بۆ حکومەتی عێراق دووپاتکردەوە، بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق و داڕشتنی هەنگاوی دواتر.
پرایس وتیشی” ئێمە توڕەین و بەتوندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سەرۆک وەزیران دەکەین، کازمی تەنیا سەرۆکی حکومەت نییە، بەڵکو نوێنەرایەتی عێراق دەکات و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانیشە، ئەمە دەستدرێژی نییە بۆ سەر کازمی بەتەنیا، بەڵکو بۆ دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری و سەقامگیری عێراق.
لای خۆشییەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راگەیەندراوێکیدا رایگەیاند: ئەم هێرشانە سەر عێراق و بەتایبەتی هێرشەکەی چەند رۆژی رابردووی سەر ماڵەکەی مستەفا کازمی لەلایەن گروپە چەکدارەکانی هاوسۆز بۆ ئێران لە عێراق ئەنجامدراوە.
پێنتاگۆن ئاماژە بەوەش دەکات، لەکاتی ئێستادا ناتوانین ناوی گروپ و رێکخراوە ئێرانیانە ئاشکرا بکەین، ئەم هێرشانەی کازمی ئەوەمان بۆ دوپات دەکاتەوە کە وەک ئەمریکا دەبێت بەرگری لە بەرژەوەندییەکانمان لە عێراق و لە هاوپەیمانەکامنا و سەربازەکامنا بکەین.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









