
تێدرۆس ئەدهانۆ
SNN
رێکخراوی تەندروستیی جیھانی (WHO)، رایگەیاند، ئۆمیکرۆن دوا جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت و ڤایرۆسەکە بەردەوامە لە “گەشەسەندن”.
تیدرۆس ئەدھانۆم گیبریسیۆس، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی، لە میانی یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ساڵ لەگەڵ شارەزایانی تەندروستیی جیھانی لەناوەندی رێکخراوەکە لە جنێڤ، ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرەتای سەرھەڵدانی پەتاکەوە تا ئێستا، ھەفتەی رابردوو بەرزترین ژمارەی حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
تیدرۆس ئەدھانۆم گیبریسیۆس ئەوەی خستەڕوو کە جۆری ئۆمیکرۆن، بەراورد بە جۆری دەلتا بەتایبەتی بە سووکی تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە ڤاکسینیان وەرگرتووە و سەرەڕای ئەمەش، ناتوانرێت وەکو جۆرێکی “سووک” پۆلێن بکرێت و وتی: “ھەروەکو جۆرەکانی پێشوو، ئۆمیکرۆن مرۆڤەکان نەخۆش دهخات و دەیانکوژێت. ئۆمیکرۆن کاریگەریی تسونامی درووستدەکات، زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و فشارێکی گەورە بۆ سەر سیستمی تەندروستیی جیھان درووست دەکات”.
گیبریسیۆس باسی لەوە کرد بەھۆی جۆری ئۆمیکرۆنەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لە نەخۆشخانەکان درووستبووە، ئاماژەی بەوەش کرد بەھۆكاری کەمیی کارمەند و سەرقاڵییەوە، مردن لە نێوان نەخۆشەکانی دیکە و بریندارەکاندا روویداوە کە دەتوانرا “رێگریی لێبکرێت”.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









