سەدر لەبەر دوو هۆکار پشتی لە مەسعود بارزانی کرد

موقتەدا سەدر و بارزانی
SNN
ڕۆژنامەی “العربی” چاپی لەندەنی دوو هۆكاری سەرەكی باس دەكات لە ساردبوونەوەی سەدر لە بارزانی و دواجار پەنابردن بۆ بایكۆتكردنی دانیشتنی سبەینێی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و هەڵپەساردنی دانوستانەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.
رۆژنامەکە لە راپۆرتێکی بەدواداچوونی خۆیدا ئەوە روون دەکاتەوە کە هۆكاری یەكەم ناڕەزایەتییە لە گفتوگۆکانی دیاریكردنی سەرۆکكۆمارێكی تەوافوقی و پێداگری بارزانییە لەسەركاندیدكردنی هۆشیار زێباری، هۆكاری دووەمیش، کردنەوەی دەرگای پەیوەندییە لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەكان لە لایەن پارتییەوە بە چاودێری ئێرانی.
راپۆرتەکە روونیدەکاتەوە “ئەگەر هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی یاخود هەر کاندیدێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار مەرجەکانی کاندیدبوونی تێدانییە، ئەوە پەرلەمانتارانی چاکسازیخواز دەنگی پێنەدەن، چونکە ئێمە لە خەمی چاکسازیداین، نەک خوازیاری دەسەڵات.”
لەدوای تویتەکەی موقتەدا سەدر، حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی سەدرییەکان لە پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەناو پەرلەمانی عێراق (5-2-2022) ڕایگەیاند، “بە فەرمانی سەماحەتی فەرماندە سەدر بڕیارمان دا لە سڕكردنی سەرجەم دانوستانەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو تا كاتێكی نادیار، ئەو بڕیارانەش لەکاتێکدا، هەریەک لە پارتی و سەدرییەکان و تەقەدومی سوننە هاوپەیمانن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق”.








