چواچێوەی هەماهەنگی لەسەر کانديدی پۆستی سەرۆکوەزيران رێکەوتن

SNN
ميدياکانی عێراق بڵاويانکردەوە: ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا رەزامەندبوون بە کانديدکردنی جەعفەر سەدر بۆ پۆستی سەرۆکوەزيران.
ميدياکانی عێراق لە زاری چەند سەرچاوەيەکەوە بڵاويانکردووەتەوە:دوای دەستپێشخەرییەکەی شەوی رابردوی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، ئەمڕۆ هەینی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کاندیدکردنی محەمەد جەعفەر محەمەد سەدر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.
ئەوەش راگەيەندراوە: لە کۆبوونەوەکەدا ناوی نوری ماليکی سەرۆکی هاوپەيمانی دەوڵەتی ياسا بۆ پۆستی جێگری سەرۆکوەزيران هاتووە.
سەرچاوەکە بە ميديا عێراقييەکانی وتووە: سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوای کۆبوونەوەيەکی رووبەڕوويان لەگەڵ سەدر کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش سەدر لە 72 کاتژمێری داهاتوودا دەگاتە بەغدا”.
ئەمەش لە کاتێکدايە، ئەمڕۆ ميدياکانی عێراق بڵاويانکردەوە: موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە پەيوەندييە تەلەفونييەکەی شەوی رابردووی لەگەڵ نوری ماليکی سەرۆکی هاوپەيمانی دەوڵەتی ياسا، سەدر جەعفەر سادقی ئامۆزی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران پێشنیارکردووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









