
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات: رۆژی دووشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت كە تیایدا باس لە دانانی ئەندامانی لیژنە سەرەكییەكانی ناو پەرلەمانی عێراق دەکرێت و بە ئەگەرێكی زۆریشەوە هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ناوی بەربژێرانی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگەیەندرێن.
د.جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: وابڕیارە كە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 14/3/2022 كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت كە یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە دابەشكردنی ئەندامانی لیژنەكانی ناو پەرلەمانی عێراقی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: بە ئەگەرێكی زۆرەوە پێدەچێت هەر لەو كۆبوونەوەیەی رۆژی دووشەممە ناوی بەربژێرانی سەرۆك كۆماری عێراق ئاشكرا بكرێن كە لەماوەی نۆ رۆژی ڕابردوودا ناوەكان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بەمەبەستی وردبینیكردنی و پەسەندكردنیان.
ماوەی پێنج مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تێپەڕیوە بەڵام تا ئێستا جگە لە هەلبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، نەتواندراوە سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دیاری بكرێن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا چەندین سكاڵا لەدادگای فیدراڵی لەسەر كاندیدەكانی سەرۆككۆمار و یاسایی بوون و یاسایی نەبوونی دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆبەربژێركدن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار تۆمار كران.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









