
SNN
رێبەری رەوتی سەدر رايگەياند: “ئەو پەرلەمانتارەی لە دانيشتنی رۆژی شەممە ئامەدەبێت ئەگەر دەنگیش نەدات ئەوە بە ڕاستی سەربەخۆیە، ئەوەشی ئامادەنەبێت، ئەوا کۆتایی ئەنجومەنی نوێنەرانە”.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تويتێکدا سێيەم پەيامی ئاراستەی پەرلەمان تاران کرد و دەڵێت “رۆژی شەممە چاوەڕوانی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانین، چاوەڕێی پەرلەمانتارە ئۆپۆزسیۆنەكانین، وتيشی “لە پێناو حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی، دانیشتنی شەممەی پەرلەمان مەگۆڕنەوە بە دەستكەوت”.
ئەمەش لە کاتێکدايە، دوێنێ هادی سەلامی پەرلەمانتاری سەربەخۆی عیراق هەڵوێستی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی بەرامبەر كۆبوونەوەی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ئاشكراكرد و رایگەیاند پەرلەمانتارە سەربەخۆكان ئامادەی ئەو كۆبوونەوەی پەرلەمان نابن.

هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









