“با سه‌در ببێته ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات بۆ ئێمه به‌جێبهێڵێت”

مه‌حمود حیانى، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى | فۆتۆ: عێراقییه
SNN
سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایده‌گه‌یه‌نێت، به موقته‌دا سه‌درمان وتووه ئه‌گه‌ر ئاماده‌نیت له‌گه‌ڵ ئێمه رێكبكه‌ویت ببه به ئۆپۆزسیۆن و بۆ ئێمه‌ى به‌جێبهێڵه، ده‌شڵێت: “ژماره‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه ده‌كه‌ن له زیادبووندایه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ى ئازار، بۆ جارى دووه‌م هاوپه‌یمانى سێقۆڵى موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و سوننه‌كان به رێبه‌رى محه‌مه‌د حه‌لبوسى و خه‌میس خه‌نجه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى شه‌ممه 26ى ئازار توانیان 202 په‌رله‌مانتار كۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا ته‌نیا توانیان 176 په‌رله‌مانتار كۆبكه‌نه‌وه له كاتێكدا رێژه‌ى یاسایی پێویستى به 222 په‌رله‌مانتار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه‌بچێت.
مه‌حمود حه‌یانى، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاند، “په‌رله‌مانتاره‌كانى هاوپه‌یمانى سیاده له هاوپه‌یمانى سێقۆڵى كشانه‌وه و په‌یوه‌ندییان به ئێمه‌وه كردووه، ژماره‌یه‌كى زۆرتر له په‌ره‌له‌مانتارانیش په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه ده‌كه‌ن، چونكه ئامانجى ئێمه و ئه‌وانیش ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تێكى نیشتمانى پێكبهێنین”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌شڵێت: “ئێمه نامانه‌وێت له‌و حكومه‌ته‌ى كه پێكیده‌هێنین سه‌در به‌دوور بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانى و له‌گه‌ڵ ئێمه رێكنه‌كه‌وێت و به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانى پێى ده‌ڵێين بۆ ئێمه‌ى به‌جێبهێڵێت و ببێت به ئۆپۆزسیۆن، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ى بۆ جارى دووه‌م شكستیان هێنا”.
به وته‌ى مه‌حمود حه‌یانى، “ئه‌گه‌ر پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان رێككه‌ون و به‌شێك له سوننه‌كانیش په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌ن ده‌توانن كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان رێكبخه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، “ئێمه وه‌زیره‌كان دابه‌شناكه‌ین، به‌ڵكو رێگه‌ده‌ده‌ین كه په‌رله‌مانتاره‌كانمان كه نوێنه‌رى خه‌ڵكن ئه‌و كاره بكه‌ن و حكومه‌ت هه‌ڵبژێرن”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









