
قه‌یس خه‌ز عه‌لى، سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق | فۆتۆ: Ahlualhaq
SNN
سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیب ئه‌هلى حه‌ق پیرۆزبایی له دووباره شكستهێنانى هاوپه‌یمانى سێ قۆڵى له پڕكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى یاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمارى عێراق ده‌كات و ده‌شڵێت: “ده‌سپێشخه‌رییه‌كى نوێ راده‌گه‌یه‌نین”.
ئه‌مڕۆ بۆ جارى دووه‌م هاوپه‌یمانى سێقۆڵى موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و سوننه‌كان به رێبه‌رى محه‌مه‌د حه‌لبوسى و خه‌میس خه‌نجه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى شه‌ممه 26ى ئازار توانیان 202 په‌رله‌مانتار كۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا ته‌نیا توانیان 176 په‌رله‌مانتار كۆبكه‌نه‌وه له كاتێكدا رێژه‌ى یاسایی پێویستى به 222 په‌رله‌مانتار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه‌بچێت.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر قه‌یس خه‌ز عه‌لى، سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق رایگه‌یاند، “پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى راستى ده‌كه‌ن بۆ دووه‌م جار، چونكه رێگاى راستى بریتیه له لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتن نه‌وه‌ك هاوپه‌یمانى”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات،” سه‌رجه‌م شیعه‌كان له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنن نه‌وه‌ك به‌شدارى كردن له حكومه‌ت و ده‌شڵێت: “جیاوازى هه‌یه له‌نێوان رێككه‌وتن و به‌ستنى هاوپه‌یمانى”.
هاوكات قه‌یس خه‌ز عه‌لى ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، “به‌مزووانه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نوێ ده‌كه‌ین و كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه سیاسییه رزگار بكه‌ین، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ هه‌مووانه كه له چوارچێوه‌ى نه‌ته‌وه‌یی عێراقدان”.
به وته‌ى سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق ، “هاوپه‌یمانى سێ قۆڵى رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پۆسته وه‌زارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له رێككه‌وتنه‌كه‌دا 12 وه‌زاره‌ت بۆ شیعه‌كان، پێنج وه‌زاره‌ت بۆ كورد و شه‌ش وه‌زاره‌ت بۆ سوننه‌كان دانراوه”.
خه‌ز عه‌لى باس له‌وه‌شده‌كات، “ئێمه ده‌مانه‌وێت زۆرینه‌یه‌كى راسته‌قینه هه‌بێت و هه‌ركات ئه‌مه دروستبوو ئێمه پشتیوانى ده‌كه‌ین، چونكه ئێمه پێمانوایه كه پێویسته به‌شێك بین له هاوپه‌یمانییه‌تى گه‌وره و باس له دابه‌شكردنى پۆسته‌كان نه‌كه‌ین، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له پشتك پشكێنه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان ناكه‌ین، ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت پێكبهێنرێت”.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









