ئەمساڵ عێراق لە چاوەڕوانی تۆمارکردنی بەرزترین پلەی گەرمیا لەسەر ئاستی جیهان

SNN
پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمساڵ گەرمایەکی بەهێز و لە رادە بەدەر روو لە وڵاتی عێراق و کوەیت دەکات، بەجۆرێک کە ئەمساڵ تێکرای گەرما 2 تا 3 پلە لە پار بەرزتر دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەکرێت ئەم شەپۆلی گەرمایە تا کۆتای ئاب و ناوەراستی ئەیلول بەردەوامبێت.
لوقمان حەوێز ئەندامی دەستەی فەلەکناسی تێکساس لەسەر ئەم شەپۆلی گەرمایە دەڵێت: لە هەموو پێشبینیەکان بۆ پلەکانی گەرمای هاوینی ئەمساڵ بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەکەوێت کە تێکڕای پلەکانی گەرما لەم هاوینەدا بەرزتر دەبن لە تێکڕا ئاساییەکان بە چەند پلەیەک، ئەم پێشبینیە عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەهەرێمی کوردستانیشەوە لە شەش مانگی داهاتوودا تێکڕای پلەکانی گەرما لەوانەیە لە نێوان 2 بۆ 3 پلەی سەدی بەرزتر بن لە تێکڕا ئاساییەکان.
وتیشی “ئەم پێشبینیە بۆ شەش مانگی داهاتووە لە مانگی نیسانی 2022 تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلولی 2022”.
ئاماژە بەوەشدەکات، دیاردەی “لانینا” ش کە بەرپرسی سەرەکیە لەو ووشکیە توندەی دوو ساڵی ڕابردوو لە ناوچەکەمان لەگەڵ ئەوەی لە کزبوونەوەیە بەڵام بە بڕێک هەر بەردەوامی دەبێت تاوەکو لایەنی کەم کۆتایی مانگی 8یان ناوەراستی مانگی 9، لەو کاتەوە بۆ چەند مانگێک دەچێتە قۆناغی نیوتراڵ تا کۆتایی ساڵ، دوای ئەوە بۆ وەرزی زستانی داهاتوو 2023 دیاردەی “ئێل نینۆ” دەست پێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاریەکی باش و بەرچاو بەسەر ڕێژەی داباریندا بێت لە ناوچەکەمان.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









