موقتەدا سەدر گەڕانەوەی فراکسیۆنەکەیان بۆ پەرلەمان قەدەغە دەکات

SNN
“ساڵح محەمەد عێراقی”ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر لە پەیامێکدا کۆتایی بە دەنگۆکانی گەڕانەوەی فراکسیۆنی سەدر ھێنا بۆ ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕایگەیاند، گەڕانەوەیان قەدەغەیە.
وەزیرەکەی سەدر باسی لەوەشکردووە، فراکسیۆنی سەدر ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ ناو ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەڵوەشانەوەی دەگەڕێتەوە نەک بۆ بەستنی ھاوپەیمانی لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی.
وتیشی، پێویست بە گەڕانەوەی فراکسیۆنی سەدر ناکات بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵکو بە کشانەوەی کورد و سوننە ئەنجومەنی نوێنەران شەرعییەتی نامێنێت و ھەڵدەوەشێتەوە.
ساڵح محەمەد عێراقی دەڵێت، ھەست بەفشاری سەر ھاوپەیمانانیان دەکەن، بەڵام دۆخەکە قوربانی دەوێت بۆ کۆتاییھێنان بە مەینەتییەکانی گەلی عێراق و رەتکردنەوەی گەندەڵکاران.
لەدرێژەی پەیامەکەیدا وەزیرەکەی سەدر جەختی لە پێکھێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی کردەوە و پێکھێنانی حکومەتی تەوافوقی ڕەتکردەوە.
وەزیرەکەی سەدر داواش لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان دەکات ھەڵوێستی ئازایانەیان ھەبێت بۆ کۆتاییھێنان بەقەیرانەکانی عێراق و جەختیشدەکاتەوە لەوەی کلیلی چارەسەری کێشەکان ھەڵوەشانەوە ئەنجومەنی نوێنەران و ھەڵبژاردنی پێشوەختە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









