
ژینا ئه‌مینى، ئه‌و كچه كورده‌ى له‌لایه‌ن پۆلیسى ئیرشادى ئێرانه‌وه لێیدراو و گیانى له‌ده‌ستدا | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
SNN
ئه‌مرۆ هه‌ینی 16ی ئه‌یلول، موژگان ئه‌مینی دایكی ژینا به میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاند: “ئه‌مرۆ كچه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.”
ژینا ئه‌مینی ناسراو به “مه‌هسا ئه‌مینی” 22 ساڵ، خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ئه‌و له میانه‌ی گه‌شتێكدا بۆ تاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وە به سه‌ختی بریندار بووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، بە بیانووی ئەوەی لەچکی تەواوی نەبەستووە”
رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” رایگه‌یاند، ژینا رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه بووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و له ژێر چاودێری چڕدایه، ئه‌فسه‌رانی ده‌ورییه‌یه‌كی ئیرشادی كۆماری ئیسلامی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و كچه‌یان كردووه و دوای ده‌ستگیركردنی له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرای حه‌قانی ره‌وانه‌ی زیندانی “وه‌زیران” كراوه.
یه‌كێك له خزمه‌كانی ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، به چه‌قۆ له كچه‌كه دراوه و سه‌ری به سه‌ختی بریندار بووه و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندان، به هۆی خراپی ره‌وشی ته‌ندرووستییه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی “كاسری” له ژێر چاودێری چڕدایه.
پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كه، به كه‌سوكاری ئه‌و كچه‌یان وتووه، كه ژینا مێشكی له رووی پزیشكییه‌وه مردووه و هیوابڕ بوونه له چاكبوونه‌وه و به هۆش هاتنه‌وه‌ی، پۆلیسی تاران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به دۆسییه‌ی ژینا كردووه، به‌ڵام رووداوه‌كه‌ی وا باسكردووه، كه دوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كچه بۆ یه‌كێك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیس تووشی كێشه‌ی دڵ بووه، دوای تووشبوونی ئه‌و كچه به حاڵه‌ته كتوپڕه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و چاره‌سه‌ری پێویستیی بۆ ده‌كرێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









