
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر پێكهێنانى هاوپه‌یمانى (بەڕێوەبردنی دەوڵەت) كرا كه پێكهاتووه له چوارچێوەی هەماهەنگی، پارتی دیمو‌كراتى كوردستان، یەکێتیی نیشمانیى كوردستان، هاوپەیمانی سیادە و عەزم و بابلیون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ى ئه‌یلول، فادى شه‌مه‌رى، سه‌ركرده له ره‌وتى حیكمه‌ى نیشمانى له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند، “رێككه‌وتنى كۆتایی كرا له‌سه‌ر پێكهێنانى هاوپه‌یمانى (بەڕێوەبردنی دەوڵەت) كه پێكهاتووه له چوارچێوەی هەماهەنگی، پارتی دیمو‌كراتى كوردستان، یەکێتی نیشمانیى كوردستان، هاوپەیمانی سیادە و هاوپەیمانی عەزم و بابلیۆن”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ره‌وتى حیكمه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، “هاوپه‌یمانه‌كان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر واژووكردنى وه‌ره‌قه‌یه‌كى سیاسى به‌هیواى ته‌واوكردنى گفتوگۆكان له‌سه‌ر دیاریكردنى كاندیدى سه‌رۆككۆمار، دیاریكردنى واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستى راپه‌ڕاندنى ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانى”.
پێكهێنانى هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت پاش كۆبوونه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆى لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق و چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى دێت له ماڵى عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









