لە SNNەوە هۆكاری پێنەدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆو خوارمۆدێلەكان دەخرێتەڕوو

هاوردهكردنى ئۆتۆمبێل له مهرزهكانى ههرێمهوه
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاكانی هەرێم دەستیانكرد بە سەرژمێریكردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان، پێشتر وابڵاوكرایەوە كە ئەو سەرژمێرییە بۆئەوەیە كە ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆماردەكرێن و تابلۆیان پێدەدرێت بەڵام دواجار وەزارەتی ناوخۆ ڕەتیكردووەتەوەكە تابلۆ بدرێتە ئەو ئۆتۆمبێلانە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی هاتووچۆ لە وەزارەتی ناوخۆ بەSNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو،دوای تێپەڕبوونی زیاترلەساڵێك بەسەر سەرژمێریكردنی ئۆتۆمبێلە خوارمۆدێل و بێ تابلۆكان، وەزارەتی ناوخۆ چەندین كۆبوونەوەی تایبەت بەو پرسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگاكانی هەرێم ئەنجامداوە، وەزارەتی ناوخۆ نەیتوانیوە بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بدات وهاوكات دواجار لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی ناوخۆ ئەوە ڕەتكراوەتەوە كە تابلۆ بدرێتە ئەو ئۆتۆمبێلانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری ڕەتكردنەوەی پێدانی تابلۆ بەو ئۆتۆمبێلانە لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە وەزارەتی ناوخۆ ترسیان لەوە هەبووە ئەگەرتابلۆ بدرێتە ئەم ئۆتۆمبێلانە ئەوا هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا زۆر زیاد دەكات وئەوكات شەقامەكان لە كۆنترۆڵی پۆلیسی هاتووچۆ دەردەچن لەگەڵ ئەوەشدا ئەوكۆمپانیایانەی كە بە شێوەیەكی یاسایی ئۆتۆمبێل هاوردەدەكەن ناڕەزایەتی دەردەبڕن و زۆرینەیان مایەپووچ دەبن.
ئەو بەرپرسەی هاتووچۆ ئەوەشی خستەڕوو، كە هۆكارێكی دیكەی ڕەتكردنەوەی پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراقەوە هەیە چونكە لە پارێزگاكانی باشوور وناوەڕاستی عێراقیش بەهەمان شێوەی هەرێم ژمارەیەكی زۆر لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بوونیان هەیە بۆیە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ترسی ئەوەشی هەبووە كە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق ڕازی نەبن بەم بابەتە وگرفتیش بۆ ئەواندروست بكەن، لەبەرامبەریشدا هاتووچۆی عێراقیش گرفت بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبیلەكانی هەرێم دروستبكەن لەكاتی سەردانیان بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








