
كۆمه‌ڵێك كۆچبه‌ر له‌ناو ده‌ریادا | فۆتۆ: BPS
SNN
به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئه‌یلول، به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران له ده‌ریاى ئیجه به 40 سه‌رنشینه‌وه ژێرئاو كه‌وت و له ئه‌نجامدا 15 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه، “به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران كه 40 سه‌رنشینى هه‌ڵگرتووه له کەناراوەکانی دوورگەی لیسبۆسی یۆنان لە ناوەندی دەریای ئیجە ژێرئاو كه‌وتووه له ئه‌نجامدا 15 كۆچبه‌ر خنكاون، پێنج كۆچبه‌ر رزگار كراون و 20 كۆچبه‌رى تریش بێسه‌روشوێن بوون”.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ، “به‌له‌مێكى تر له‌ناو ده‌ریاى ئیجه به 100 سه‌رنشینه‌وه تێكشكا و له ئه‌نجامدا 60 كۆچبه‌ر رزگار كراون و 40 تریش بێ سه‌روشوێنن”، به‌پێى رۆیته‌رز.
ژێرئاوكه‌وتنى به‌له‌مه‌كان له ده‌ریاى ئیجه رووداوێكى دووباره بووهى مرۆییه و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆژی چوارشەممە بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی دوورگەی کیسیرا لە باشووری یۆنان، دوای پێکدادانی لەگەڵ تاشەبەردی ناو ئاوەکە ژێرئاوکەوت و 30 کۆچبەر كه تێیدابوون له خنکان رزگارکران.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









