پەرلەمانی عێراق رۆژی چوارشەممەی بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەی یاسای بودجە دیاریكرد

SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران کارنامەی دانیشتنی چوارشەممەی داهاتووی ڕاگەیاند، بەپێی کارنامەکە خوێندنەوەی يەکەم بۆ پڕۆژەياسای بودجە دەکرێت.
بەپێی کارنامەی دانيشتنەکە “رۆژی چوارشەممە 5ی نيسان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵانی (2023، 2024، 2025) دەکرێت و دانیشتنەکە کاتژمێر نۆی ئێوارە بەڕێوەدەچێت”.
رۆژی 13ی مانگی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 پەسند کرا و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، لە پڕۆژەياساکەدا پشکی هەرێمی کوردستان بە %12 دياريکرا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









