مسته‌فا سند ورده‌كارى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا له SNNه‌وه ئاشكرا ده‌كات

مسته‌فا سند، ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: NABD
SNN
مسته‌فا سند، نوێنه‌رى پارێزگاى به‌سره له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق روونكردنه‌وه له‌باره‌ى ئه‌و سكاڵایانه‌وه ده‌دات كه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان تۆماریكردون و ده‌ڵێت: “من رقم له كورد نییه، به‌ڵكو زۆرینه‌ى جار سكاڵاكانم به قازانجى هاووڵاتیانى هه‌رێمه”، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌رچه‌نده تویتى له‌دژى حكومه‌تى ناوه‌ندى كرد، به‌ڵام له كۆتایدا هاته به‌غدا و په‌ناى بۆ گفتوگۆ برد له‌گه‌ڵ به‌غدا”.
مسته‌فا سند، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه و نوێنه‌رى پارێزگاى به‌سره‌یه. سند به‌وه ناسراوه زۆرترین سكاڵا له‌دژى ناردنى شایسته‌ى دارایی بۆ هه‌رێمى كوردستان تۆمار ده‌كات. بۆ نمونه، له مانگى كانونى دووه‌مى ئه‌مساڵدا له‌سه‌ر سكاڵاى ئه‌و په‌رله‌مانتاره دادگاى فیدراڵى عێراق بڕیاریدا ناردنى پاره له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه رابگرێت. هه‌فته‌ى پێشوش دادگاى فیدراڵى عێراق ساڵایه‌كى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ره‌تكرده‌وه ده‌رباره‌ى نایاسایی بوونى ناردنى پاره بۆ هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى بانكى ره‌شید و رافیده‌ین و بانكى بازرگانى عێراقه‌وه. مسته‌فا سند له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ژوورى هه‌واڵى تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى به وردى باسى كێشه دارایه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و روونیده‌كاته‌وه هۆكارى تۆمار كردنى سكاڵاكانى له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم چییه.
کێشەی گەورەی نێوان هەولێر و بەغدا لێکتێنەگەیشتنە، کەسیان بەرامبەر مافەکانی ئەوەی دیکەیان سازش ناكه‌ن
یه‌كه‌مین پرسیارى چاوپێكه‌وتنه‌كه تایبه‌ته بوو به‌وه‌ى هۆكارى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چییه؟ له وه‌ڵامدا مسته‌فا سند وتى: “کێشەی گەورەی نێوان هەولێر و بەغدا لێکتێنەگەیشتنە، کەسیان بەرامبەر مافەکانی ئەوەی دیکەیان سازش ناكه‌ن. یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه ئه‌م دوو لایه‌نه له‌سه‌رى ناكۆكن بریتیيه له‌و شایستانه‌ى كه حکومەتی هەرێم پێویستبوو لەدوای ساڵی 2003وە بیداتە حکومەتی ناوەنديی، لە هەمان کاتدا حکومەتی ناوەندیش بیداتە هەرێم. هاوكات، حکومەتی هەرێم جياوازی ناکات لەنێوان ئەو دەسەڵاتەی کە لەدوای ساڵ2003وەعێراق دەباتەبەڕێوە و ئەو دەسەڵاتەی کە پێش 2003 هەبووە. حکومەتی هەرێم واهەست دەکات ئه‌گه‌ر شایستەکان و داهاتی ناوخۆ و باجەکانی بداتە حکومەتی ناوەنديى لاواز ده‌بێت یاخود خۆی بە کەمتر دەبینێت له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تى ناوه‌نديى، ئه‌مه بووه‌ته هۆكارى سه‌هه‌ڵدانى كێشه له‌نێوان به‌غدا و ناوه‌ند”.
ئەوەی لە نێوان هەرێم و ناوەند بڕیار دەدات، پرۆژەیاسای بودجەیە
ئه‌و په‌له‌مانتاره ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌سته‌واژه‌ى، “به‌غدا پاره نانێرێت بۆ هه‌رێم”، ده‌سته‌واژه‌یه‌كى دروستبێت و ده‌ڵێت: “ئەوەی لە نێوان هەرێم و ناوەند بڕیار دەدات، پرۆژەیاسای بودجەیە. حکومەتی هەرێم داوا دەکات پشكى بودجه‌ى به‌یەکجار بۆ بنێردرێت، بەبێ جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و وەبەرهێنان و خانەنشینان. ئه‌گەر لە پرۆژەیاسای بودجەدا لە پشکی هەرێم بڕە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیاریبکرایە ئەم کێشانەی ئێستا سەریان هەڵنەدەدا”.
له‌باره‌ى ورده‌كار زیاترى كێشه‌كان و له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، بۆچى به وردتر هۆكاره‌كان روونناكه‌یته‌وه؟ مسته‌فا سند له گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ ژوورى هه‌واڵى SNN وتى: “ئەو مەرجانەی لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراقدا بوونی هەیە لەلایەن هەولێرەوە جێبەجێنەکراوە. بەشێک لەو مەرجە روونانەی کە هەولێر ناچێتە ژێر باری بریتییە لەوەی کە نەوتەکەی رادەستی بەغدا بكات، كه نایكات. لە کاتێکیشدا گەر حکومەتى هەرێم سەرکەوتوو نەبوو لە هەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە دەبێت بەشە نەوتەکەی لە ناوخۆی عێراقدا بەکار بهێنێت، یاخود بەپێی پێویستییەکان بیپاڵێوێت لە پاڵاوگەکانی قەیوان و کار، یاخود له پاڵاوگه‌كانى بێجی و دۆرە. یەکێکی تر لەو خاڵانەی کە هەرێم لە بەرامبەر بەغدا پێوەی پابەند نابێت باجەکانە، ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە باجەکانی سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی هەرێم و باجەکانی ناوخۆ و هاتووچۆ و تاپۆ. زۆر بەڕوونی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق دەڵێت: سەرجەم نەوتی هەرێم و لە50٪ی داهاتی ناوخۆ و گومرگ دێتەوە بۆ حکومەتی فیدڕاڵی. وەک سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق و دواتر لەڕێگەی ناوەندەوە بە یەکسانی دابەشدەکرێتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێم بە هەموو جۆرێک رێگری دەکات لە گەڕانەوەی ئەم داهاتانە بۆ ناوەند، تەنانەت، شاندی هەرێمیش واژوویان لەسەر ئەوە کردووە کە حکومەتى هەرێم داهاتەکانی ناوخۆ دەداتە حکومەتی فیدڕاڵی دواتر لەم بڕیارەیان خۆیان دزییەوە و پاشگەز بوونەوە”.
مسته‌فا سند له‌باره‌ى وه‌رگرتنى نه‌وتى هه‌رێم و پاڵاوتنى له ئێستادا باسه له‌وه‌ده‌كات، “یه‌كێكى تر له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه، لە بەڵگەنامەیەکی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە کە رۆژانە دەبێت حکومەتی هەرێم 150 هەزار بەرمیل نەوت بداتە پاڵاوگەی کار و قەیوان تا بیپاڵێون بۆ پێداویستییە ناوخۆییەکان، بەڵام حکومەتی هەرێم تەنیا 63 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە ئەو دوو پاڵاوگەیە کە ئەمەش خۆی بۆ خۆی کێشەیە و پاشگەزبوونەوەیە لەو بەڵێنەی کە حکومەتی هەرێم بە وەزارەتی نەوتی عێراقی داوە. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بەڵێنیدا بە وەزارەتی نەوتی عێراقی کە نەوت بداتە حکومەتی ناوەند و پاڵاوگەی دۆرە بۆ پێداویستی ناوخۆی، به‌ڵام دیسانه‌وه له به‌ڵێنه‌كه‌ى پاشگه‌ز بوویه‌وه”.
نه‌دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى بانكى بازرگانى عێراق له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه به‌شێك بوو له پرسیارى ژوورى هه‌واڵى تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى بۆ مسته‌فا سند، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وتى: “قەرزەکانی بانکی TBI کە حکومەتی هەرێم لە ساڵەکانی رابردوودا کردوویەتی یه‌كێكى تره له كێشه‌كان و هەرێم بەڵێنیداوە لە ماوەی پێنج ساڵدا تەواوی قەرزەکانی بەو بانکە بداتەوە، بەڵام هەتا ئێستا دەستبەکار نەبووە و هیچ قەرزێکی نەداوەتەوە. هاوكات، ئەو قەرزانەی کە حکومەتەکەی سودانی بە هەرێمی داوە و بڕەکەی ترلیۆنێک و 600 ملیار دینارە دەبێت هەرێم لە ماوەی چوار مانگدا بیداتەوە بە بەغدا، بۆیە لەسەر حکومەتی هەرێمە سەرەرای ساف‌کردنی تەواوی قەرزەکانی مووچەی مووچەخۆرانی خۆی دابین بکات”.
بەغدا زۆر پابەندە بە به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانىبەرامبەر هەرێمی کوردستان
به وته‌ى سند، “بەغدا زۆر پابەندە بە به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانى بەرامبەر هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه قەرزی بە حکومەتی هەرێم داوە تا مووچەی فەرمانبەرانی خۆی بدات”.
له ماوه‌ى رابردوودا مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، له زنجیره‌یه‌ك تویتدا هێرشى كرده سه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق و به‌وه تۆمه‌تبارى كرد كه، “شایسته‌ى دارایی مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ناده‌ن”، له‌و باره‌یه‌وه مسته‌فا سند وتى: “من بە هیچ شێوەیەک ئەو تویتانەی مەسرور بارزانیم پێ‌باش نەبوو کە بەرامبەر حکومەتی ناوەند و بەغدا و دادگای فیدڕاڵی کردی کە تێیدا گلەیی لە دەسەڵات حکومەتی عێراق و دادگای فیدڕاڵی دەکرد، بەڵام هەموان بینیمان کە مەسرور بارزانی گەڕایەوە بەغدا و زۆر بە شەفافی و لێکتێگەیشتنەوە ده‌ستى به گفتوگۆ كرد و داوای مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کرد و داوای کرد کە حکومەتی ناوەند پشتیوانی حکومەتی هەرێم بێت و لەگەڵیدا بووەستێت بۆ تێپەڕاندنی کێشەو قەیرانەکان. نامه‌وێت ئه‌وه‌ش بشارمه‌وه كه داوام له حکومەتی ناوەندی و سیاسییەکان و دادگای فیدڕاڵی ئه‌وه‌یه، سنوورێک بۆ ئەم قسەو سووکایەتیانە دابنێن کە بەرامبەریان دەکرێت بە ناوی پێشێلکردنی ماف و گلەییەوە”.
چوونى شانده‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له رابردوودا بۆ به‌غدا زۆرترین قسه و باسى له‌سه‌ر بووه، به‌و پێیه‌ى زۆرینه‌ى لایه‌نه‌كان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، “ئه‌و شاندانه‌ى كه ده‌چنه به‌غدا شاندى پارتین، نه‌وه‌ك شاندى حكومه‌تى هه‌رێم”.
یاسای بودجە بەسەر پارتیدا تێپەڕیوە لە پەرلەمان
له‌باره‌ى شانده‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم مسته‌فا سند ره‌خنه‌ى تووندى هه‌یه و له گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ ژوورى هه‌واڵى تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى وتى: “ئەو شاندانەی کە دێنە بەغدا شێوە و رەنگی جياوازی تێدایە. هەندێک جار بۆ لێکتێگەیشتن و هەندێکجار بۆ ئاڵۆزکردنی دۆخەکە و هەندێک جار بۆ پاککردنەوە و راستکردنەوەی حسابات دێن، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە پەیامی یەکگرتوو یەک پەیامی لە سەردانی شاندەکانی هەرێم بوونی نییە. زۆربەی جارەکانیش ئەو پەیامانەی کە حکومەتی هەرێم رایدەگەینێت بەرامبەر بەغدا شاندەکە تەنیا ئەوە دەڵێنەوە، کە خۆی دەبێنیتەوە لە هاوکاری کردنمان و پاڵپشتی هاووڵاتییان و حکومەتی هەرێم و لێکتێگەیشتن و رەخنە مەگرن لە یاسای بودجە و دەڵێن: “یاسای بودجە بەسەر پارتیدا تێپەڕیوە لە پەرلەمان”. ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى، یاسای بودجە لە نێو هۆڵی پەرلەماندا دەستکاری کراوە و سەرەتا بەم جۆرە نەبووە.
ئێمە هەفتەی رابردوو چاوەڕوانی هاتنی وەزیری دارایی هەرێم بووین
له ئێستادا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له چاوه‌ڕوانى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرى دارایی عێراق و وه‌زیرى دارایی هه‌رێمى كوردستانه له‌نێو لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق. له باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دواكه‌وتووه؟ مسته‌فا سند وتى: “ئێمە هەفتەی رابردوو چاوەڕوانی هاتنی وەزیری دارایی هەرێم بووین تا لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام بە داخەوە دواخرا. بەهۆی کۆمەڵێک کێشەوە کە لە راستیدا ئێمە نەمانزانی چییە”.
ئەو سكاڵایانه‌ى من کردوومە بەرامبەر هەرێم سكاڵایه‌كى دوژمنکارانە و لە ڕقدا نەبووە
سند به‌وه ناسراوه زۆرترین سكاڵا له‌دژى ناردنى شایسته‌ى دارایی بۆ هه‌رێم تۆمار ده‌كات، له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى هۆكارى تۆماركردنى ئه‌م سكاڵایانه چییه؟ ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وتى: “ئەو سكاڵایانه‌ى من کردوومە بەرامبەر هەرێم سكاڵایه‌كى دوژمنکارانە و لە ڕقدا نەبووە، بەڵکو سەرجەم سكاڵاكانم دەستووری بووە دەربارەی ئەو قەرزانەی لەسەر هەرێم بوون و بگرە لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانی هەرێمیش بووە”.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى كه ده‌وترێت، “هۆكارى وه‌ستانه‌وه له‌دژى ناردنى پاره بۆ هه‌رێم بریتیه له جۆرێك له بانگه‌شه”، مسته‌فا سند وتى: “ئەو پرسیارە بە هیچ جۆرێک پەیوەندی بەسەر منەوە نییە، چونکە من لە پارێزگای بەسرەم سەرجەم هاووڵاتیانی بەسرەش هاوخەمن لەگەڵ هاووڵاتییانی هەرێم و فەرمانبەرانی بەسرەش هاوخەمی مووچە و ژیانی فەرمانبەرێکی هەرێمن. رەنگە ئەم جۆرە پرسیارە ئەو کاندیدانە بگرێتەوە کە لە ناوچەکانی کەرکوک و دیالەن کە جۆرێک لە تێکەڵی نەتەوەی تێدایە، بەڵام لە بەسرە بە هیچ جۆرێک وا نییە. بە پێچەوانەوە، من زۆر زۆر هاوسۆزم لەگەڵ برایانی کورد و فەرمانبەرانی کورد هەمیشە”.
من هەمیشە پرسیارێكم هەبووە سەرەڕای بوونی ئەو هەموو کێشەیە لە نێوان هەرێم و بەغدا بۆچی ئەو هەموو قەرزە دەدرێتە هەرێم
له كۆتایی گفتوگۆكه‌دا سند ره‌خنه له حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق ده‌گرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئاماده‌یه قه‌رز بداته حكومه‌تى هه‌رێم ، به‌ڵام ئاماده نییه بیداته به‌سره و ده‌شڵێت: “من هەمیشە پرسیارێكم هەبووە سەرەڕای بوونی ئەو هەموو کێشەیە لە نێوان هەرێم و بەغدا بۆچی ئەو هەموو قەرزە دەدرێتە هەرێم، بەڵام هەمان قەرز چەندین جار داوا دەکەین بۆ پارێزگایەکی وەک بەسرە بە هیچ جۆرێک خەرج ناکرێت. من لێرەدا گلەییم لە حکومەتی ناوەندە کە جیاکاری لە نێوان پارێزگاکاندا دەکات کە بۆچی یارمەتی پارێزگا نەوتیەکانی عێراق نادات و قەرزیان پێنادات”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









