
SNN
ئەرمینا بە فەرمی ناسینی دەوڵەتی فەلەستینی راگەیاند و بەمەش ژمارەی ئەو وڵاتانەی تائێستا دانیان بەو دەوەڵەتەدا ناوە بەرزبووەوە بۆ 147 وڵات.
ئەمرۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا رایگەیاند، پاڵپشت بە یاسا نێودەوڵەتیەکان و بە جەختکردنەوە لە بنەمای یەکسانی، سەروەرت و پێکەوەژیانی ئاشتیان دان بە دەوڵەتی فەلەستینیدا دەنێن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەرمینیا بەردەوام پێی وابووە کە رێگە چارەی ئاشتیانە و هەمەلایەنە بۆ کێشەی فەلستین بنەمای هەبوونی دوو دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینی و ئیسرائیلیە.
بڕیارەکەی ئەرمینیا کاردانەوەی جیاوازی بەدوادا هات، دەسەڵاتداری فەلەستینی پێشوازی لێکرد و ئیسرائیلیش وەک ناڕەزایەتی ئارمەن هاکوپیا باڵیۆزی ئەرمینیا لە تەلئەبیبی بانگهێشت و بە توندی ناڕەزایەتی وڵاتەکەی پێگەیاند.
لە ماوەی دوومانگی رابردوودا چەند وڵاتێک لەوانە نەرویژ، ئیرلەندا و ئیسپانیا دانیان بە دەوڵەتی فەلەستینیدا ناوە و دوابەدوای بڕیارەکەی ئەرمینیاش ژمارەی ئەو وڵاتانەی دانیان بەو دەوڵەتەدا ناوە گەیشتە 147 وڵات.
بەهۆی پاڵپشتیەکانی ئیسرائیل لە ئازەربایجان، پەیوەندییەکانی تەلئەبیب و یەریڤان لە چەند ساڵی رابردوودا گرژی تێکەوتووە و میدیاکانی ئیسرائیل هۆکاری بڕیارەکەی ئەرمینیا بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی فەلەستینی بۆ ئەو گرژیانە دەگێڕنەوە، ئەمە جیالەوەی ئەرمینیا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و ئەندامی چاودێریشە لە کۆمکاری عەرەبیدا.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









