بەرپرسانی ئەمریکی رایدەگەیەنن ئێران چەند رۆژێکی تر هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل

بۆمب
SNN
ئەگەرچی هەوڵە دیبلۆماسییەکان بۆ ئەوەن ئێران هێرش نەکاتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی گرژی و نائارامی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست نەبێت، بەڵام بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسە ئەمریکییەکان ئێران دەستیکردووە بە جوڵاندنی سەکۆ موشەکییەکانی و ئەگەری هەیە چەند رۆژی داهاتوو هێرشەکانی دەستپێبکات.
رۆژنامەی وۆڵسترین جۆرناڵ لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە کە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت رایگەیاندووە، لە دوای پشووی هەفتەی رابردووەوە هەستیان کردووە ئێران دەستیکردووە بە جوڵاندنی سەکۆ موشەکییەکانی و راهێنانی سەربازی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئێران لە چەند رۆژی داهاتوودا هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل.
پێشتر ئێران ئاشکرایکردبوو، لە بەرامبەر کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، لە تاران و بەزاندنی سەروەری خاکی وڵاتەکەیان هەوڵی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەدات، ئەمەش کاربەدەستانی ئیدارەی بایدنی نیگەرانکردووە لەوەی کە هێرشی ئەمجارەی ئێران ڕەنگە گورزی حیزبوڵڵا و میلیشیا لوبنانییەکان و هاوکارەکانی دیکەی تاران بەشداریی لە هێرشەکەدا بکەن.
هاوکات، ئەمریکا بەرگریی لە ئیسرائیل دەکات لە هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە، لە حاڵەتێکدا ئەگەر بەرپەرچدانەوەکە شکستی هێنا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ جێگریکردنی بارودۆخی ناوچەکە، هەروەک رۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









