
پارە
SNN
نزیکەی 109 پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردووەتەوە و داوایان لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە بۆ ئەوەی زیاتر لە 86 هەزار فەرمانبەری گرێبەست دابمەزرێن، پەرلەمانتاران داوا دەکەن ئەو فەرمانبەرانە لە چوارچێوەی بودجەی گشتی 2027 جێگەی بکرێتەوە، داهاتی ئەو ژمارەی فەرمانبەرانە نزیکەی 42 ملیار دینارە کە مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی تەمموزی 2026، مووچەی مانگی 6ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دابەشدەکرێت.
لە هەمان کاتدا، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 6ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت، کە لە دوای 1ـی تەمموزی 2024ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون و شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرجدەکرێن.
لە هەرێمی کوردستان 86 هەزار و 791 فەرمانبەری گرێبەست هەن؛ لەو ژمارەیە نزیکەی 38 هەزاریان مامۆستان و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، گرێبەستەکان بایۆمەتریان بۆ دەکرێت و دەخرێنە سیستمی پەیرۆڵەوە بەڵام ئەم هەنگاوە گرێبەستی رۆژانە ناگرێتەوە و ناچنە سیستمی پەیرۆڵەوە و تەنها بۆ ئەوە ناویان نوسراوە کە وەزارەت زانیاری لەسەر شوێن و کاتی دەوامیان هەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
یەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات
ئهیلول 20, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
یەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









