
SNN
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی LCIی فەرەنسی رایگەیاند، راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەكشەمان كردووە، شەڕێکی فراوان لە دژی ئێران دەستپێدەکەینەوە، ئەگەر لە دانوستانەکاندا لە سەدا سەدی ئەوەى دەمانەوێت بەدەستينەهێنن.
لەلایەكی ترەوە، “رۆژنامەی نیویۆرك تایمز” بڵاویكردەوە، ترەمپ بۆ ماوەیەکی کاتیی پلانەکانی بۆ فروانكردنی شەڕ لەگەڵ ئێران راگرتووە، دوای ئەوەی راوێژکارە باڵاکان هۆشدارییان دا لەوەی هەڵمەتێکی سەربازیی گەورەتر دەكرێت بە شێوەیەکی مەترسیدار کۆگاکانی موشەکی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا کەم بکاتەوە، بەتایبەتی موشەکی رێگری پاتریۆت کە پێویستن بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەتایبەتی کۆگاکانی موشەکی بەرپەرچدانەوەی پاتریۆت (Patriot) — کە پێویستییەکی حەیاتیین بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست — ڕووبەڕووی کەمیی توند دەبنەوە.
هاوکات، لە لێدوانێکی پێشتریدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ جەختیکردەوە کە بژاردەی سەربازی هێشتا لە سەر میزە و دەسەڵاتی تەواوی هەیە بۆ توندترکردنەوەی گوشارەکان، بەڵام هاوکات ڕایگەیاند کە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تاراندا بژاردەیەکی ژیرانەترە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندی و گفتوگۆکان لە ئارادان و لایەنی ئێرانی ڕۆژ بە ڕۆژ جددیتر دەبن لە گفتوگۆکاندا، هەرچەندە لە بۆنەیەکی تریدا و لە وتارێکیدا بۆ کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی کۆشکی سپی، ئاماژەی بەوە کرد کە پێی وا نییە تاران لە ئێستادا گەیشتبێتە قۆناغی کۆتایی بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتن، بەڵام دەرگای بیستن و لێکتێگەیشتنی بە کراوەیی هێشتووەتەوە.
ئەم پشووە سەربازییە هاوکات بوو لەگەڵ گەیشتنی شاندێکی دیپلۆماسیی عومانی بۆ پایتەختی ئێران، بە مەبەستی پێشکەشکردنی نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە و بەدیاریکراوی کردنەوەی گەروی هورمز.
زانیارییە سەرەتاییەکان لە سەرچاوە ناوچەیییەکانەوە ئاماژە بەوە دەکەن که پێشکەوتنی بەرچاو لەو گفتوگۆیانەدا هاتووەتە ئاراوە و ئەگەرچی ڕێککەوتنی کۆتایی لە نێوان عومان و ئێراندا چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا یەکبلایەنە یان بە هاوبەشی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەسەر پەسەندکردنی ئەم ڕێککەوتنە نێوەندگیری کراوە دەگەڕێتەوە بۆ هەڵوێست و ڕەزامەندیی سەرۆکی ئەمریکا.
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران بۆ هێزەکانمان کراوەیە
ئهیلول 16, 2026
هەواڵی زیاتر
-
جۆ کێنت: هیوادارم دیپلۆماسییەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێنێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
یەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات
ئهیلول 20, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
جۆ کێنت: هیوادارم دیپلۆماسییەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێنێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
یەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









