ئیسماعیل بەقایی: ڕێگە نادەین ئەمریکا کاتی شەڕ و ئاشتی دیاری بکات؛ سنوورەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پارێزراون

SNN-
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر چەندین پرسی هەستیاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی خستە ڕوو، گرنگترین خاڵەکانیش بريتین لە:
شەڕ و ئاشتی
بایەخ بە هەڕەشەکانی ئەمریکا نادەین و ڕێگە نادەین کات و وادەی شەڕ و ئاشتی بۆ ئێمە دیاری بکات؛ بەپێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان مامەڵە دەکەین.
سنوورەکانی هەرێمی کوردستان
سنوورە هاوبەشەکانمان لەگەڵ کوردستانی عێراق پارێزراون و دوورن لە هەر جموجۆڵێکی تیرۆریستی.
گەرووی هورمز و بەریتانیا
حکومەتی نوێی بەریتانیا لە حکومەتی پێشوو خراپترە و هەر دەستوەردانێکی لە گەرووی هورمز دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکات؛ لە لایەکی ترەوە، گفتوگۆکانمان لەگەڵ عومان سەبارەت بە گەرووی هورمز ئەرێنی بوون، بەڵام گەرووەکە هێشتا داخراوە.
پرسی ئەتۆمی
هەر دەوڵەتێکی ئەندام لە پەیماننامەی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی مافی خۆیەتی سوود لە وزەی ئەتۆمیی ئاشتیانە وەربگرێت.
هەڵوێست بەرامبەر ئەمریکا و وڵاتانی ناوچە
ئەمریکا بەرپرسیارە لە دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر وڵاتەکەمان و هیچ دوژمنایەتییەکمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچە نییە، بەڵام چاوپۆشی لەو وڵاتانەش ناکەین کە بەشدارییان لە دەستدرێژیکردنە سەر ئێمەدا کردووە.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران:رێگریمان لە شەش کەشتی کرد لە گەرووی هورمز
4كاتژمێر لهمهوپێشلە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
لە هەولێر و دهۆك بەنزین دەستناكەوێت و هەڕەشە لە شۆفێران كراوە نابێت خۆپیشاندان بكەن
52 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە هەولێر و دهۆك بەنزین دەستناكەوێت و هەڕەشە لە شۆفێران كراوە نابێت خۆپیشاندان بكەن
52 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









