
مووچە بودجە
SNN –
حکومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ دەستەبەرکردنی نهختینهی دارایی چڕتر کردووەتەوە و پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی دەبات، ئەوەش بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەر دواکەوتنێک لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.
لەو بارەیەوە، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی فەرمیی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: “دابینکردنی مووچە لە عێراق پابەندبوونێکی بێلادانی حکومەتە بەرامبەر مووچەخۆران، لە ئێستاشدا چەندین چارەسەری ناوخۆیی لە بەردەستدان بۆ ئەوەی ڕێگە لە هەر دواکەوتنێک لە خەرجکردنی پارەی مووچە بگیرێت.”
وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە چوارچێوەی هەنگاوە داراییەکاندا، حکومەت کار لەسەر وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی دەکات، تاوەکو بە تەواوی ئامادەکاری بۆ دابینکردنی کۆی ئەو بڕە پارەیە بکات کە بۆ مووچەی مانگانە پێویستە بۆئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی لە کاتی خۆیدا بەردەوام بێت.
ئەم ڕێکارانەی حکومەتی عێراق لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ ڕێکخستنەوەی داهاتەکان و پاراستنی سەقامگیریی دارایی لە وڵاتدا بەردەوامن، بۆ ئەوەی ڕێگە لە دروستبوونی هەر کورتهێنانێک لە بودجەی بەکاربردندا بگیرێت.
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێشنوێرین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 11
تشرینی دووهم 13, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









