ترەمپ: گەیشتووینەتە ڕێککەوتن بۆ چەکداماڵینی تەواوەتی حەماس لە غەززە

0
153

SNN – ئاژانسەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی ئاشتی کە خۆی سەرۆکایەتی دەکات، گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی مێژوویی بۆ چەکداماڵینی تەواوەتی بزووتنەوەی حەماس و سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی دیکە لە کەرتی غەززە.

ترەمپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ترووس سۆشیال” (Truth Social) ئاماژەی بەوە کرد، ئەم پێشهاتە ساتەوەختێکی مێژوویییە لە جێبەجێکردنی پلانی 20 خاڵییەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئیسرائیل لە غەززە.

سەرۆکی ئەمریکا ڕوونیشی کردەوە کە ڕێککەوتنەکە بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت؛ هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسەی داماڵینی چەک، هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەکشێنەوە و لە بەرامبەردا هێزێکی سەقامگیریی نێودەوڵەتی شانبەشانی هێزێکی نوێی پۆلیسی فەلەستینی بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە دەگرنە ئەستۆ.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ترەمپ سوپاسی ڕۆڵی ناوبژیوانانی (میسر، قەتەر و تورکیا)ی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە ڕێگە خۆش دەکات تاوەکو غەززە بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکومەتێکی نوێی فەلەستینی، کە لە نزیکەوە لەگەڵ ئەنجومەنی ئاشتی کاردەکات بۆ بونیادنانەوەی ناوچەکە و هاوکاریکردنی گەلی فەلەستین، لە هەمان کاتدا ئاسایشی پێویست بۆ ئیسرائیل دەستەبەر دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this