
ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لێدانی “گورزێکی زۆر توند” لە ئێران دەکات و میدیاکانی ئەمریکاش بڵاویانکردەوە، ترەمپ تاوتوێی دەستپێکردنی هێرشێکی چڕ دەکات لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا کە بەتایبەتی ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج، بە مەبەستی “ناچارکردنی تاران بە خۆبەدەستەوەدان”.
لەم چوارچێوەیەدا، تۆڕی (سی بی ئێس نیوز) بڵاویکردەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل پلانیان هەیە بۆ ئەنجامدانی هێرشی هاوبەش بۆ سەر دامەزراوەکانی وزەی ئێران، کە ڕەنگە لە پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەڕێوەبچێت و پاڵاوگەکانی نەوت و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بکاتە ئامانج. پێشتریش ڕۆژنامەی (نیویۆرک پۆست) لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە کە ترەمپ هێشتا دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتن، بەڵام هۆشداری داوە لەوەی بەردەوامیی هێرشەکانی ئێران “باجی دەبێت”.
لە بەرامبەردا، سوپای پاسدارانی ئێران بەئامانجگرتنی دوو کەشتیی ڕاگەیاند کە هەوڵیاندابوو بە گەرووی هورمزدا تێپەڕبن و جەختیشیکردەوە کە چوار کەشتی دیکە ڕێڕەوی خۆیان گۆڕیوە. هاوکات ئاژانسی (تەسنیم)ی سەر بە سوپای پاسداران، لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی ئێرانەوە بڵاویکردەوە کە بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئێران “کارێکی شێتانە” دەبێت.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بەوەشکردووە، تاران پلانێکی فراوانی بۆ وەڵامدانەوە ئامادە کردووە کە بەئامانجگرتنی دامەزراوە هەستیارەکانی ئیسرائیل و ژێرخانی وزەی ئەمریکا لە ناوچەکە لەخۆدەگرێت، و جەختیشی لە ئامادەیی ئێران بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە کردووەتەوە.
واشنتن پۆست: زیانە گیانییەكانی ئەمریكا لە جەنگی ئێران زۆرترە لەوەی ڕادەگەیەنرێت
17كاتژمێر لهمهوپێشسوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران بۆ هێزەکانمان کراوەیە
ئهیلول 16, 2026
هەواڵی زیاتر
-
واشنتن پۆست: زیانە گیانییەكانی ئەمریكا لە جەنگی ئێران زۆرترە لەوەی ڕادەگەیەنرێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانو جەژن دیاریکران
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
واشنتن پۆست: زیانە گیانییەكانی ئەمریكا لە جەنگی ئێران زۆرترە لەوەی ڕادەگەیەنرێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









