کەشناسیی عێراق: شەپۆلێکی گەرمای بەتین وڵات دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما 50 پلە تێدەپەڕێنن

تیشکی خۆر و گەرما
SNN –
دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوە و هۆشیاریدا لە ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلێکی گەرمای بەتین کە ڕوو لە سەرانسەری وڵات دەکات و لە پێنج پارێزگاش پلەکانی گەرما 50 پلەی سیلیزی تۆمار دەکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەکە، لە ڕۆژی شەممەوە پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە. لە پارێزگاکانی (نەجەف، موسەننا، میسان، زیقار و بەسڕە) ئەوپەڕی گەرما تۆمار دەکرێت و پلەکانی گەرما دەگەنە 50 پلەی سیلیزی یان زیاتر.
کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، لە پارێزگاکانی دیکەش پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبن:
-
سلێمانی و دهۆک: 43 پلە
-
هەولێر: 44 پلە
-
نەینەوا و ئەنبار: 47 پلە
-
دیالە: 48 پلە
-
بەغدا، کەرکووک، بابل، سەلاحەدین، واست، کەربەلا و دیوانییە: 49 پلە
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوووە، پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی هەفتەی داهاتوودا، بە تایبەتی لە ڕۆژی سێشەممەوە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سەرانسەری عێراقدا زیاتر بەردەوام بێت.
هەواڵی زیاتر
-
بڕیارێکی ترەمپ نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاند
3 خولهك لهمهوپێش -
بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی بەنزینی حکومی درا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
هۆکاری دەرنەکەوتنی موجتەبا خامنەیی ئاشکرا بوو
22كاتژمێر لهمهوپێش -
قەیرانی غاز لە سلێمانی کۆتایی دێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بڕیارێکی ترەمپ نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاند
3 خولهك لهمهوپێش -
بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی بەنزینی حکومی درا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
هۆکاری دەرنەکەوتنی موجتەبا خامنەیی ئاشکرا بوو
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









